Erbil 9°C ھەینی 07 شوبات 22:25

به‌هۆی په‌كه‌كەوە‌، توركیا گوندی هلۆرا و مژێیان له‌ سنووری شێلادزێ بۆردومانكرد

100%

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ، به‌هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌، فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ورووبه‌ری گوندی هلۆرا و گوندی مێژێیان لە سنووری ناحیەی شیلادزێ بۆردوومان کرد كه‌ زیانی مادده‌ی لێکەوتەوە.

 

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند كه‌ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ خۆیان له‌ گوند و ئاواییه‌كانی سنووری ناحییه‌ی شێلادزێ نزیك ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ توركیا ئه‌و ناوچانه‌ بۆردومان ده‌كات و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ هاووڵاتیانی ئه‌و گوندانه نه‌توانن بچنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵیان.

 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌رده‌وام حكومه‌ت و هاووڵاتیان داوایان كردووه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ خۆی نه‌خزێنێته‌ ناو گونده‌كان بۆ ئه‌وه‌ی توركیا بۆردومانیان نه‌كات و شه‌ڕه‌كه‌یان بگوازنه‌وه‌  نێو خاكی توركیا

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.