Erbil 1°C دووشەممە 10 شوبات 23:25

نرخی نەوت 75 دۆلاری تێپەڕاند

100%

نرخی زێڕی رەش دیسان بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینی.

 

لە سەرەتای دەستبەکاربوونی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆوە، نرخی هەر بەرمیلێک 84 دۆلاری ئەمریکی تێپەراند ، بەڵام هەفتەی پێشوو نەوت لەناکاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی ،بەڵام چەند رۆژێکە نرخی نەوت دیسان بەرزبوونەوە بە خۆیەوە دەبینێت.

 

ئەمرۆ دووشەمە 10 شوباتی 2025 لە بازاری جیهانی نەوت،نرخی نەوتی برێنت 59 سەنت بەرزبۆوە ، لە ئستادا نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 75 دۆڵار و 25 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساسیش بە 71 دۆلار و 57 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت .

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.