گۆرانی په‌رێشانی ودڵته‌نگی – BLUES
ئه‌وجۆره گۆرانیه تایبه‌ته به زنجیه ره‌شپێسته‌كانNEGRO))،له‌ساڵی(1910ز) وه‌ك جوولانه‌وه‌یه‌كی ته‌واوكاری گۆرانی روحانی و سرووده ئاینیه‌كانی زنجیهكان سه‌ریهه‌ڵداوه، ئه‌و فۆرم وشێوازه‌ی كه پێش گۆرانی په‌رێشانی و دڵته‌نگیه‌وه بوونی هه‌بووه،كه زۆرینه‌ی ئاوازه‌كانیان خاو وله‌سه‌رخۆ به ئیقاعی چوارچوار لهیهكانگیریهكی پتوی ده‌نگ وئاوزدا دێته‌كایه‌وه.ئه‌و گۆرانیانه ناوه‌رۆكه‌كانیان پریه‌تی له خه‌م و وێنه‌ی په‌رێشانی ورهشبینی MELANCHOLIC .
ئه‌و شێوازه نمایشانه‌ی موزیك ئه‌وه‌یان سه‌لماند كهتۆنالیته وده‌نگی سێیه‌م وحه‌وته‌م له‌نمایشه‌كان به شێوه‌یه‌كی قوڵ وله‌سه‌رخۆ هاتوونه‌ته ئه‌داكردن .
70- گۆرانیه‌ك لهخاكهوه . EARTH SONG
ناونیشانی ئه‌و زنجیره سهمفۆنیانهیه كه موزیكزانی نه‌مساوی بهنهژاد چۆكسلۆفاكی (جۆستاف ماهله‌ر GUSTAV MAHLER 1860-1911 )نووسیویه‌تی. هه‌رچه‌نده ئه‌وزاته لهڤینا له‌دایك بووه‌و هه‌ر له‌وێشدا كۆچی دوایی كردووه.ئه‌و نۆ سه‌مفۆنیایه‌ی كه داشیناون پڕیه‌تی له گۆرانی .
ئه‌و زنجیره سهمفۆنیانهی ساڵی (1908ز) نووسیووه، هه‌رله‌و ماوه‌یه‌دا موزیكی بۆ هۆنراوه‌ی چینی داناوه. شایانی وتنه سه‌مفۆنیای (گۆرانیه‌ك له‌خاك) وه دوایی مردنی ساڵی(1911 ز) نمایشكرا.
وه‌ڕگێرانی له عه‌ره‌بیه‌وه: نایف شێخانی
كوردستان تیڤی /كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.