شه‌ماڵ جه‌لال سائیب، مامۆستا، مۆسیقاژه‌ن و نوێكه‌ره‌وه‌ی هونه‌ری كوردی بووه، له‌دایكبووی شاری سلێمانییه،به‌هۆی پیشه‌ی باوكییه‌وه كه قایمقام بووه، كاری له‌زۆرێك له‌قه‌زاكان كار‌و فرمانی ئه‌نجامداوه.
شه‌ماڵ سائیب ..له ساڵی ١٩٥٦دا خوێندنی زانكۆی ته‌واوكردووه و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له مێژوو وه‌رگرتووه.
له دوا دوای ساڵی ١٩٦٣دا چۆته ئه‌مه‌ریكا بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا‌و بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌ئه‌ده‌بدا وه‌رگرتووه، كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان له ساڵی ١٩٧١دا له زانكۆی سلێمانی كراوه به مامۆستای یاریده‌ده‌ر له كۆلێژی ئاداب،
ئه‌م هونه‌رمه‌نده لێهاتووه له ساڵی ١٩٥٦وه وه‌ك ده‌نگێكی نوێ و هونه‌رمه‌ندێكی نوێكار هاتۆتهگۆڕهپانی ئاواز‌و گۆرانی كوردی و گه‌لێك گۆرانی كوردی و گه‌لێك گۆرانی سه‌ركه‌وتووی وه‌ك "شوانه هۆ شوانه" و "به‌رده به‌رده" و "هاتی بۆ هاتی" و "هاتم هاتم" و "هه‌ره له‌یلێ" و "جوان ئێمه جوانین" و "بارزانی" و "زوله‌یخا"ی دانا‌و به‌ده‌نگه خۆش و زۆڵاڵهكهی گوتنی و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا.
له ١٩٨٦/١١/٧دا گۆرانیبێژی نوێكه‌ره‌وه‌ی هونه‌ری گۆرانی كوردی له ئه‌نجامی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن له هه‌ولێر كۆچی دواییكرد
سه‌رچاوه/ مه ڵبهندی گۆرانی و ئاوازی ره‌سه‌نی كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.