ژیانامه‌ی مامۆستا ديلان
(١٩٢٧ - ٢٨ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٠)، كوڕی مه‌لا ئه‌حمه‌دی كوڕی مه‌لا ساڵحی كوڕی مه‌لا قادره. ساڵی ١٩٢٧ له گه‌ڕه‌كی گۆیژه‌ی شاری سلێمانی له‌دایكبووه. سه‌ره‌تاكانی قۆناغی خویندنی له مزگه‌وتی بابه‌عه‌لی به‌سه‌ر بردووه و دواتریش له قوتابخانه‌ی خالدییه قۆناغی سه‌ره‌تایی بڕیوه‌و درێژه‌ی به خوێندن داوه و تا پۆلی سێی ناوه‌ندی خوێندووه.
دواتریش له ساڵی ساڵی ١٩٤٧ له فه‌رمانگه‌ی تووتن دامه‌زراوه و وه‌ك فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی ڕۆژانی ته‌مه‌نی به‌ڕێكردووه و سه‌رقاڵی په‌یداكردنی بژێوی ژیانی بووه.
دیلانی شاعیر له ته‌مه‌نیكی زووی لاوێتیدا ئاره‌زووی نوسینی شیعر و مه‌قام بێژی لا دروست بووه و له ته‌مه‌نی بیست و یه‌ك ساڵیدا شیعری بڵاوكردۆته‌وه‌و جێده‌ستی خۆی له ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا به‌جێھێشتووه. له دوای گۆران ی شاعیر به‌سه‌رتۆپی نه‌وه‌یه‌كی نوێی شیعری كوردی له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت. دیلانی شاعیر ھه‌ر له لاوێتییه‌وه خۆی و به‌رھه‌مه ئه‌ده‌بیه‌كانی ته‌رخانكرد بۆ خزمه‌تكردنی كێشه‌ی گه‌له‌كه‌ی و دژایه‌تیكردنی كۆنه‌په‌رستان و بهكرێگیراوان. له ساڵی ١٩٤٨ تا ١٩٦٦ نۆ جار زیندانی كراوه و گه‌لێك جاریش دوورخراوه‌ته‌وه‌و تووشی ئازار‌و ئهشكهنجهدانو نانبڕین بووه.
شیعره نیشتمانییه‌كانی دیلان رۆڵێكی گه‌وره‌یان گێڕا له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ھوشیاری تاكی كورد و ھانده‌رێكی سه‌ره‌كی بوون بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی دوژمنه داگیركه‌ره یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه كه وه‌ك مۆته‌كه‌یه‌ك باڵیان به سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا گرتبوو. دیلان نمونه‌ی شاعیریكی چه‌وساوه و تێكۆشه‌رێكی بێ وچانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بوو، ھه‌ر ئه‌وه‌ش بوو بووه ھۆی ئه‌وه‌ی دیلان وه‌ك مه‌شخه‌ڵێكی دره‌وشاوه‌ی سه‌ر ڕێبازی كوردایه‌تی له قه‌ڵه‌م بدرێ و ناوی له ته‌ك شاعیره ھه‌ره باڵاكانی كوردا بھێنرێت. ئه‌م رۆشنبیره گه‌وره‌یه ساڵی ١٩٥٤ به‌بێ مۆڵه‌تی ده‌وڵه‌ت بهشداریدهكات له كۆنگره‌ی ئاشتی و ھاوكاری گه‌لان-دا كه له شاری (ڤیێنا)ی پایته‌ختی نه‌مسا ساز كرا، له‌سه‌ر ئه‌م به‌شداریكردنه كه گه‌ڕایه‌وه ره‌وانه‌ی زیندان كرا و بۆ ماوه‌یك ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
شاعیری نوێكاری كورد و مه‌قامزانی محه‌مه‌د ساڵح دیلان له ٢٨ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٠دا و له ته‌مه‌نی ٦٣ ساڵیدا دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان كه‌وت و ماڵئاوایی له وێژه و له ھونه‌ر و كورد و كوردستان كرد و ناو و خزمه‌تگوزاریی بۆ میلله‌ته‌كه‌ی تا ھه‌تایه به‌نه‌مریی مانه‌وه.
ن/ عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵلا
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.