هیكۆ ماس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر باكوورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى پێشێل كردووه.
به‌پێى هه‌واڵێكى دوێتچه‌ى ئه‌ڵمانى، هیكۆ ماس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: به‌رلین هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر كورده‌كانى سوریا به ناڕه‌وا ده‌بینێت و دژى یاساى نێوده‌وڵه‌تییه و له‌وانه‌شه یه‌كێتى ئه‌وروپا سزاى ئابوورى زیاتر به‌سه‌ر توركیا بسه‌پێنێت.
ماس له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌وه گوتى: ئه‌ڵمانیا پاساوى توركیا بۆ هێرشكردنه‌كه‌ى باكوورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا ره‌تده‌كاته‌وه كه له‌لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانه‌وه ده‌سه‌ڵات ده‌كرێت.
هیكۆ ماس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دابوو كه ئه‌و هێرشه‌ى توركیا بۆ سه‌ر كوردانى سوریا له ژێر یاساى نێوده‌وڵه‌تییه وه هیچ ره‌واییه‌كى نییه، هاوكات هۆشدارى دا به حكومه‌تى توركیا كه ئه‌ڵمانیا له نزیكه‌وه چاودێرى ئه‌و رێككه‌تنه ئاگربه‌سته لاوازه‌یه كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه نێوانگیرى كراوه.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتیشى، ئێمه زۆر روون بووین كه رێوشوێنه‌كان به كراوه‌یى ده‌هێڵینه‌وه و له‌وانه‌یه سزاى زیاتر به‌سه‌ر ئابوورى توركیا بسه‌پێنین.
جێگاى ئاماژه‌پێدانه، له دواى هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر كوردانى باكوورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا، وڵاتى ئه‌ڵمانیا فروشتنى چه‌كى له توركیا قه‌ده‌غه كرد له‌م كاته‌دا و به‌پێى ئامارێكى سه‌ره‌كیى گروپى فۆرسچونگسگه‌ر ، له‌سه‌دا 91ی په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانیا دژى ناردنى چه‌كن بۆ توركیا و له‌سه‌دا 65 پشتگیرى سزاى ئابوورى ده‌كه‌ن به‌سه‌ر توركیا به‌هۆى هێرشه قێزه‌ونه‌كه‌ى بۆ سه‌ر كوردانى باكوورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.