به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی تایبه‌ت به هێرش و پێشێلكارییه‌كانی توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه توركیا له رۆژئاوای كوردستان بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی سێ رۆژی ئاگربه‌ستی نێوان هه‌سه‌ده و توركیادا، سوپای توركیا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هێرشه‌كانی بۆسه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان له به‌یاننامه‌كه‌دا ڕاشیگه‌یاند كه 25 شه‌رڤان به‌هۆی هێرش و تۆپبارانه‌كانی توركیا شه‌هید بوون و 17 شه‌ڕڤانی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ر هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: له ماوه‌ی سێ رۆژی ئاگربه‌ستدا 17 كه‌سی سڤیل كوژراون، ئه‌مه‌ش وێڕای به‌كارهێنانی فسفۆڕی سپی كه چه‌كێكی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.