لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده لە ڕۆژئاوای كوردستان لەبارەی ڕێككەوتنە دووقۆڵیەكەی دوێنێی ئەمریكا و توركیا، نیگەرانییەكانی خۆی بە لیندسی گراهام سیناتۆری كۆمارییه‌كانی ئەمریكا راگه‌یاندووە.
لیندسی گراهام لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر)دا ئاشكرای كردووە كە په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم عه‌بدیدا ئەنجام داوە، تیایدا فه‌رمانده‌كەی هەسەدە هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی تره‌مپی به‌رز نرخاندووه بۆ راگرتنی توندوتیژییه‌كان.
هاوكات عەبدی نیگەرانیشی دەربڕیوە لەوەی رێككه‌وتنی ئاگربه‌سته‌كەی دوێنێی ئەمریكا و توركیا، بۆ پاكتاوی نه‌ژادیە به‌رامبه‌ر به كورد، بۆیە پێشنیازەكانی ئەنكەرا بە هیچ شێوەیەك قبووڵ ناكەن.
گراهام باسی لەوە كردووە كە عەبدی گوتوویەتی كورد ناوچه‌ی ئارامیان قبووڵە، به‌ڵام به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی نا، كه ده‌بێته هۆی ئاواره‌كردنی سه‌دان هه‌زار كه‌س، ئەمەی ئەنكەراش دەیەوێ پاكتاوی نه‌ژادیه.
لە كۆتاییشدا سیناتۆرە كۆمارییه‌كە رایگەیاندووە كە ئەمیش هاوشێوەی عەبدی نیگەرانە لە ڕێككەوتنی ئاگربەستەكە، هاوسۆزی كۆنگرێسی ئەمریكاشی له‌گه‌ڵ كورد دووپات كردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.