Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 04:47

ترەمپ: ئەگەری سەرکەوتنی ئاگربەست و ڕاگرتنى شه‌ڕ زۆرە

تره‌مپ به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌ردۆغانه‌وه‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا كردووه‌ و له‌ باره‌ی ئاگربه‌ست گفتوگۆیان كردووه‌.

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمڕۆ قسەی لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کردووە و ئەویش پێیڕاگەیاندووە کە تەقەیەکی کەم و بەکارهێنانی هاوەن لە ناوچەی شەڕ هەبووە و ئەویش كۆتایی هاتووه‌. 
 
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، ئەردۆغان دەیەوێت ئاگربەستەکە کارابێت و دواتر، کوردیش هەمان شتی دەوێت و چارەسەریی کۆتاییشی دەوێت. 
 
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، شتێکی زۆر خراپە کە چەند ساڵێک پێش ئێستا ئەم بیرکردنەوەیە نەبووە و ئاماژە بەوەشدەکات، تورکیا و هەسەدەش ویستێکی باشیان هەیە و هەربۆیەش ئەگەری سەرکەوتنی ئاگربەستەکە و راگرتنی شەڕەکە زۆرە. 
 
ترەمپ دەنووسێت، ئەمریکا نەوتەکەی پاراستووە و چەکدارانی داعشیش لە لایەن کورد و تورکیاوە پارێزراون و کەمێک پێش ئێستاش پێیڕاگەیێندراوە کە هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا ئامادەن ئەو چەکدارانە ببەنەوە کە خەڵکی وڵاتەکانیانن. 
 
ترەمپ دەڵێت، "ئەمە هەواڵێکی باشە، بەڵام دەبووایە دوای ئەوەی ئێمە چەکدارەکانمان گرتن، ئەوانیش بیانبردنایەتەوە. بەهەرحاڵ، پێشکەوتنێکی گەورە بەدەستهاتووە". 
 
بەپێی رێککەوتنەکەی تورکیا و ئەمریکا، تورکیا بۆ ماوەی 120 کاژێر ئۆپەراسیۆنەکەی دەوەستێنێت، لەو ماوەیەدا یەپەگە لەو ناوچەیە دەکشێتەوە کە ناوچەی ئارامی پێ دەگوترێت.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.