كاروانێكی سوپای سووریا گه‌یشته ناوچه‌ی تەل تەمەر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات.
ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتنیكی ڕووسی ڕایگه‌یاند، كاروانێكی سه‌ربازی سوپای سوريا كه پێكهاتووه له ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانی فه‌وجی پێنجی سوپای سووریا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه له ناوه‌ڕاستی حهسهكههوه به‌ره‌و ناوچه‌كانی باكوور جوڵه‌ی كرد و گه‌یشته تەل تەمەر كه ته‌ل ته‌مر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكراته.
ئاژانسی سپۆتنیك بڵاویشی كرده‌وه كه به‌پێی ڕێككه‌وتنی حكومه‌تی سووریا و هه‌سه‌ده هیزه‌كانی سوپای سووریا جیا له ناوچه‌ی ته‌ل ته‌مر له شاره‌كانی ده‌رباسی و سه‌رێ كانیش جێگیر ده‌كرێن بۆ ڕێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه و جموجۆڵی سوپای توركیا له‌و ناوچانه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.