پێشتر وڵاتانی نهرویج، سوید، فینلاند و هۆڵهندا ههمان ههنگاویان گرتووهته بهر و فرۆشتنی چهكیان بهو وڵاته راگرت.
هایكو ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی فرۆشتنی چەکی بە تورکیا راگرتووە.
ئەمڕۆ شەممە 2019/10/12 دوای چوار رۆژ لە بەردەوامی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، وڵاتی ئەڵمانیا فرۆشتنی چەکی بە تورکیا ههڵپهسارد.
روونیشیکردەوە، بەمەبەستی بەکارنەهێنانی چەکی ئەو وڵاتە لە شەڕی سوریادا ئەو بڕیارەیانداوە.
بڕیاری راگرتنی فرۆشتنی چەک بە تورکیا لە کاتێکدایە، لە ساڵی رابردوودا وڵاتی ئەڵمانیا بە بڕی 242.8 ملیۆن یۆرۆ چەک و کەرەستەی سەربازی بە وڵاتی تورکیا فرۆشتووە، ئەو رێژەیەش یەک لەسەر سێی سەرجەم چەکە فرۆشراوەکانی ئەڵمانیایە بە وڵاتانی دەرەوە.
هاوکات، لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵیشدا، تورکیا بە بڕی 184 ملیۆن یۆرۆ چەکی لە ئەڵمانیا کڕیوە و تورکیا لە ریزی یەکەنی وڵاتانی ناتۆدایە لە کڕینی چەک لە ئەڵمانیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.