وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ته‌ئكیدی كرده‌وه، دوێنێ رۆژی هه‌ینی، هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا رووبه‌ڕووی بۆردوومانی تۆپخانه‌كانی توركیا بوونه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا به ئامانجگرتنی پێگه‌كانی ئه‌مه‌ریكای ره‌تكرده‌وه.
بروك دیوالت، گوته‌بێژی پێنتاگۆن گووتی: ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له دووریی چه‌ند سه‌د مه‌ترێك له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا روویداوه كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان ده‌یانگرێته‌وه، له كاتێكدا توركه‌كان ده‌زانن هێزی ئه‌مه‌ریكی له‌و ناوچه‌یه‌دان.
هه‌روه‌ها گووتی: هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی به‌هۆی تۆپبارانه‌كه‌وه بریندار نه‌بووه، دوای ئه‌و رووداوه‌ش ته‌ئكید له ژماره‌ی هه‌موو ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كراوه‌ته‌وه كه له ناوچه‌ی كۆبانێ بوون و ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی دووچاری ئه‌و رووداوه هاتوون.
گوته‌بێژه‌كه‌ی پێنتاگۆن ده‌ڵێت: هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كۆبانێ نه‌كشاونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی كه نه‌یھێشتووه ناوی ئاشكرا بكرێت ده‌ڵێت ، ژماره‌یه‌كی كه‌می هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ندێك له پێگه‌كه‌یان دووركه‌وتوونه‌ته‌وه به‌هۆی تۆپبارانه‌كه‌وه، به‌ڵام هێشتا له ناوچه‌كه‌دان و پێشبینی ده‌كرێت بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كه‌ی خۆیان.
گوته‌بێژی پێنتاگۆن گووتیشی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوا له توركیا ده‌كات خۆی له‌و ره‌فتارانه دووربخاته‌وه كه ده‌بنه هۆی جووڵه و په‌رچه‌كرداری خێرای هێزه‌كانمان.
ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی جه‌نه‌راڵ مارك میلی، سه‌رۆكی ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مه‌ریكا گووتی، پێنتاگۆن توركیای له پێگه‌ی سه‌ربازه‌كانی له سووریا ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
گه‌وره به‌رپرسانی پێنتاگۆن ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه پێویسته توركیا خۆی له هه‌ر كارێك به دوور بگرێت كه ده‌بێته هۆی مه‌ترسی بۆسه‌ر سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته كه پێش هێرشكه‌ی توركیا ژماره‌یان هه‌زار سه‌رباز بووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.