مارك ئیسپهر، وهزیری بهرگری ئهمهریكا رایگهیاند، هاوئاهەنگی تەواومان لەگەڵ هەسەدە هەیە و داوا لە تورکیا دەکەین کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکەی بهێنێت.
مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا داوای لە تورکیا کرد کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکە بهێنێت، چونکە سەقامگیری ناوچەکە تێکدەدات.
ئهسپهر وتیشی، پەیوەندیم بە وەزیری بەرگریی تورکیاوە کردووە و دژایەتیی تووندمان بۆ کردەوەکانیان دەربڕیووە، دهشڵێت، ئەم ئۆپەراسیۆنە هێزەکانی سووریای دیموکرات کە هاوبەشی ئێمەن دەخاتە رەوشێکەوە کە زیانیان پێدەگەیێنێت و هەڕەشە لە ئاسایشی کەمپەکانی داعش دەکات و ناوچەکە بەرەو ناسەقامگیری زیاتر دەبات.
هەر لەسەر ئاستی سەرۆکەوە تاوەکو خوارتر، ئێمە لەگەڵ تورکەکان سەبارەت بەو بابەتە گفتوگۆمان کردووە.
من دوێنێ لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا بە تەلەفۆن قسەم کرد و دژایەتیی تووندی خۆمان بۆ کردەوەکانی تورکەکان دەربڕیوە و پێشمگوت کە ئەو کارانە زیان بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانمان دەگەیێنن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.