به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، داعشە دەستگیرکراوەکان هه‌وڵى هه‌ڵاتن له كه‌مپه‌كه‌یان ده‌ده‌ن، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌كداره تیرۆریسته‌كان و خانەوادەى داعش به كۆمه‌ڵ هه‌وڵى هه‌ڵاتن له كه‌مپه‌كه‌یان له ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى رێكه‌وتی 11ی 10ی 2019، ڕۆژنامه‌نووسێك گرته ڤیدیۆیه‌ك و چه‌ند زانیارییه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه مسته‌فا بالی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئه‌م گرته ڤیدیۆیه‌ی له پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) جارێكى دیكه بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه داوه، كه خانه‌واده‌ی داعشه‌كان خه‌ریكن به كۆمه‌ڵ هه‌وڵی هه‌ڵاتن له كه‌مپی ئه‌ل هۆل له نزیك حه‌سه‌كه ده‌ده‌ن.
شایه‌نی باسه 12 هه‌زار چه‌كدارى تیرۆرستی داعش ده‌ستگیركراون و له كه‌مپێكى ڕۆژئاواى كوردستانن و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده‌ن.
پێشتر مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى هه‌سه‌ده ڕایگه‌یاندبوو: "ئه‌و هێزانه‌ى پاسه‌وانیی ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش ده‌كه‌ن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ماڵیان له‌سه‌ر سنووره و بۆ به‌رگریكردن له خاك و كه‌سوكاریان، دەگەڕێنەوە شار و گوندەکانی خۆیان و چیتر چاودێریی دەستگیرکراوانی داعش ناکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.