به گوێره‌ی ئه‌و ناوه‌ڕۆكه‌ی كه كاریكاتێر باسی لێوه‌ده‌كات، ده‌كرێ كاریكاتێر دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر چه‌ند جۆرێكدا، دابه‌شبوونه كلاسیكیانه‌كه‌ش كاریكاتێر به‌سه‌ر چوار جۆردا دابه‌ش ده‌كات، به گوێره‌ی گرنگی له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا:
1- كاریكاتێری سیاسی. 2- كاریكاتێری كۆمه‌ڵایه‌تی. 3- كاریكاتێری گاڵته‌جاڕی (پێكه‌نین):
1- كاریكاتێری سیاسی:
هه‌موو بایه‌خداران به هونه‌ری كاریكاتێر كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كاریكاتێری سیاسی گرنگترین جۆره‌كانی كاریكاتێره، بریتیه له‌و كاریكاتێره‌ی كه ڕاسته‌وخۆ باس یان چاره‌سه‌ری بابه‌تێكی سیاسی ده‌كات، یان ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه به بابه‌تێك ده‌كات، كه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ به سیاسه‌ته‌وه هه‌یه.
بابهتهكان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و نا په‌رله‌مانی، و په‌یوه‌ندی و ململانێ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، و كێشه و كاروباره جیاوازه‌كانی چالاكی حكومه‌ت، و كێشه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كان، و هه‌ر وێنه‌یه‌ك كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له چالاكی دیبلۆماسی یان حكومی یان نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرێت، ده‌كرێت بكرێنه بابه‌تی كاریكاتێرێكی سیاسی.
كاریكاتێری سیاسی جه‌ماوه‌ریترین و كاریگه‌رترین جۆره‌كانی كاریكاتێره، زۆربه‌ی ئه‌و كاریكاتێریستانهی كه ناوبانگیان ده‌ركردووه له بواری كاریكاتێردا، ئه‌و ناوبانگه‌یان به‌هۆی كاركردنیانه‌وه بووه له جۆری كاریكاتێری سیاسی، له سه‌رده‌می ئێستاماندا یان له سه‌رده‌مانی پێشودا. له وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا به هۆی ههڵكوڵانی سیاسی له ته‌وه‌ره ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كاندا، كاریكاتێری سیاسی گرنگییه‌كی تایبه‌تی وه‌رگرت. كاتێك له زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وام ململانێی سیاسی له ئارادایه و پێویست به نمونه هێنانه‌وه ناكات. بۆیه چه‌ندین هونه‌رمه‌ند تایبه‌تمه‌ندێتیان وه‌رگرتووه له وێنه‌كردنی كاریكاتێری سیاسی‌دا، له نێو هه‌موو جۆره‌كانی تری كاریكاتێردا.
2- كاریكاتێری كۆمه‌ڵایه‌تی:
ئه‌و وێنه گاڵته‌جاڕییه‌یه كه باس یان چاره‌سه‌ری بابه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات، ئه‌و بابه‌تانه‌ش بێ ژمارن، بۆ نمونه كێشه‌كانی ژنهێنان و له‌یه‌ك جیابوونه‌وه و ئاڵوده‌بوون و مه‌ی خواردنه‌وه و كێشه‌كانی له‌شفرۆشی و گه‌نده‌ڵی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌كو به‌رتیل، و كێشه ئابوورییه‌كان وه‌كو گرانی و كه‌می كرێ و نه‌مانی كه‌لوپه‌ل وكهرهستهكان له بازاڕه‌كاندا، و دابونهریتهكان و زۆر بابه‌تی تر.
كاریكاتێری كۆمه‌ڵایه‌تی له زۆر خاڵدا له‌گه‌ڵ كاریكاتێری سیاسی به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون، له كاتی باسكردنی بابه‌تێك وه‌كو بابه‌تی به‌رتیل، كاریكاتێری كۆمه‌ڵایه‌تی پێههڵدهگرێ له نێوان گه‌نده‌ڵی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له چوارچێوه‌ی كاریكاتێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌مێنێته‌وه، چونكه باس له دیارده‌یه‌كی گشتی ده‌كات، به‌ڵام كاتێك كاریكاتێره‌كه باس له دیارده‌ی بهرتیلێكی دیاریكراو بۆ پیاوێكی دیاریكراو له پیاوانی سیاسه‌ت بكات، له‌م حاڵه‌ته‌دا كاریكاتێره‌كه ده‌چێته خانه‌ی كاریكاتێری سیاسیه‌وه، چونكه كاریكاتێره‌كه چه‌ند ئامانجێكی سیاسی له‌به‌رده‌م خۆی داده‌نێت، بۆ فشارخستنه سه‌ر ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره دیاریكراوه‌وه، نه‌وه‌ك چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی به‌رتیل وه‌كو دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی. له گرنگیدا كاریكاتێری كۆمه‌ڵایه‌تی هیچی له كاریكاتێری سیاسی كه‌مترنیه، كه‌چی له پله‌ی دووه‌مدا دێت، ته‌نیا له‌به‌ر یه‌ك هۆ، ئه‌ویش كاریگه‌ری كاریكاتێری سیاسی زۆر گه‌وره‌تره له كاریكاتێری كۆمه‌ڵایه‌تی، چونكه كاریكاتێری سیاسی رووداوێكی دیاریكراو، زۆرجاریش كه‌سانێكی دیاریكراو وێناده‌كات، كه وایلێده‌كات خێراتر له كاریكاتێری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌روبوومه‌كانی بڕنێته‌وه، جا چ به‌روبوومی ئه‌رێنی بێت یان نه‌رێنی، به‌ڵام كاریكاتێری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وام كێشه گشتیه ڕه‌گ داكوتاوهكانی نێو كۆمه‌ڵگا چاره‌سه‌رده‌كات، كه هه‌ندێك جار پێویستی به ره‌نجدان و توانایه‌كی رێكخراو و درێژخایه‌ن هه‌یه بۆ بنبڕكردنیان، بۆ نمونه دیارده‌ی تاوان پێویستی به هه‌ڵمه‌تی رێكخراو هه‌یه له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی پۆلیسه‌وه بۆ له‌ناوبردن و بنبڕكردنی یان كه‌مكردنه‌وه‌ی، هه‌روه‌ها پێویستی به چه‌ندین هه‌نگاوی درێژخایه‌ن هه‌یه بۆ ده‌ربازبوون له ڕه‌گه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌م دیارده‌یه، هه‌نگاوی ئابووری و فێركاری و ته‌نانه‌ت سیاسیش، چۆن كاریكاتێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌توانێت چاره‌سه‌ری بكات؟ به‌ڵام له كاریكاتێری سیاسی‌دا، چه‌ند تابلۆیه‌كی كاریكاتێری له ڕۆژنامه‌كاندا ده‌توانن له جه‌ماوه‌ری ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره یان ئه‌وی تر دابه‌زێنن، و بیكات به گاڵته‌چی(قه‌شمه‌ڕ) و دواڕۆژی سیاسی له‌ناوبه‌رێت
ئه‌و وێنه كاریكاتێرییه كۆمیدیایه داڕێژراوه‌یه كه هیچ ڕه‌خنه‌گرتنێكی تێدانیه، ئامانجی ته‌نیا به پێكه‌نین هێنانه‌وه‌یه، بابه‌ته‌كانیشی دیارینه‌كراو و بێ سنووره، له سیاسه‌ته‌وه بگره تا سێكس، ئه‌وه‌ی جیایده‌كاته‌وه له جۆره‌كانی تر، كه ئامانجی ته‌نیا به پێكه‌نین هێنانه، له كاتێكدا كه جۆره‌كانی تر به تایبه‌تی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، پێكه‌نین تێیدا به‌كاردێت بۆ به‌دیهێنانی چه‌ندین ئامانجی تر. له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه به‌ده‌ست خوێنتێزانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ده‌ناڵێنن واباوه كه به‌چاوێكی سوك و كه‌مه‌وه ته‌ماشای ئه‌م جۆره كاریكاتێره بكه‌ن، به تایبه‌تی له كۆمه‌ڵگاكانی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا به كاریكاتێرێكی به‌تاڵ و بێ ناوه‌ڕۆكی بژمێرن، ئه‌مه‌ش له چه‌ندین چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كاریكاتێریسته عه‌ره‌به‌كانه‌وه تێبینی كراوه، ئه‌م تێڕوانینه‌ش هه‌ڵبه‌ته تێڕوانینێكی هه‌ڵه و هه‌ڵه‌كاره، چونكه یه‌كه‌م كرداری ئه‌فراندن به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی په‌یوه‌سته به سروش و هزره‌وه، مه‌رجیش نیه هه‌موو ئه‌و بیرۆكانه‌ی كه به مێشكی كاریكاتێریستهكهوه دادێن بیرۆكه و بابه‌تی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بن، ئه‌ویش به خولانه‌وه‌ی به‌ده‌وری سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵگاوه واقیع وێناده‌كات، واقیعیش ته‌نیا سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵایه‌تی نیه، به‌ڵكو پشوگهی گاڵته و پێكه‌نینی ساده‌شه. وێناكردنی ئه‌م بابه‌تانه‌ش له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌نده‌وه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه وازی له‌و دۆزه هێنابێت كه گرتویه‌تیه خۆی، هه‌رچیه‌كیش بێت ئه‌و دۆزه، نابێت هونه‌رمه‌ند بیرۆكه بكوژێت و له یاده‌وه‌ری هونه‌ری خۆیدا پشتگوێی بخات، چونكه ئه‌مه ڕێك وه‌ك كرداری زینده‌به‌چاڵكردنی كچان وایه له سه‌رده‌می نه‌زانیه‌وه، پێمانوایه كه هونه‌رمه‌ند ده‌بێت هه‌موو ئه‌و بیرۆكانه بپارێزێت كه به هزریهوهدا دێن، دووه‌میش هه‌ڵه‌یه كه‌وا بیربكه‌ینه‌وه كه گاڵته‌وگه‌پ دیارده‌یه‌كی نه‌رێنیه، ناتوانین كردای به پێكه‌نین هێنانێكی ساده به جۆرێك له بۆشایی و به‌تاڵی بژمێرین، چونكه به شێوه‌یه‌كی گشتی حاڵه‌تێكی مرۆڤانه‌ی ئه‌رێنیه، ئه‌مه‌ش به‌سیه‌تی بۆ زانینی ئه‌وه‌ی كه كاریكاتێری گاڵته‌وگه‌پ بێ سوود نیه، هه‌روه‌ك وای بۆ ده‌چن.
سێیه‌میش كاریكاتێر كار و ئه‌ركی تری هه‌یه له ڕۆژنامه‌گه‌ریدا بێجگه له هاندان و پروپاگه‌نده‌كردن هه‌روه‌ك ده‌بینین، كاریكاتێری گاڵته‌وگه‌پیش ڕۆڵی ته‌واوكاری هه‌یه له‌گه‌ڵ چه‌ندین بابه‌تی دیكه و به‌ند نیه له‌سه‌ر پێكه‌نین به‌ته‌نیا، مه‌ترسیش له ڕۆڵی بێهۆشكاری كاریكاتێری گاڵته‌وگه‌پ كه به‌رده‌وام دوژمنانی ئه‌مجۆره ده‌یخه‌نه‌ڕوو ڕاست نیه، چونكه تاقیكردنه‌وه‌كان به‌ڵگه‌ن بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا ره‌نگدانه‌وه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو چالاكییه هونه‌رییه‌كاندا، ئاساییه له وڵاتێكدا كه بۆ نمونه به‌ده‌ست شه‌ڕی ناوه‌خۆدا بناڵێنێت، كاریكاتێری گاڵته پله‌ی یه‌كه‌می به‌رنه‌كه‌وێت، چونكه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا بارودۆخی گشتی رێگه به‌مه نادات، بۆیه ئه‌م مه‌ترسیه هه‌ر بوونی نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ وێنه گشتیه‌كه له نه‌خشه‌ی ئه‌فراندنی هونه‌ریدا په‌رچاوه‌ی تابلۆ هونه‌رییه‌كه‌یه له‌سه‌ر واقیعدا به هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه.
بۆیه ئێمه وایده‌بینین كه ئه‌و هه‌ڵوێسته دژ به كاریكاتێری گاڵته‌وگه‌پ جۆرێكه له پێوه‌ندبوونی ئازادی ئهفرێنهرهكه و ده‌چێته خانه‌ی تیرۆركردنی ده‌روونی، كه پاڵ به ئه‌فرێنه‌ره‌وه ده‌نێت بۆ كوشتنی ئه‌و بیرۆكانه‌ی كه به هزر و خهیاڵیهوهدا دێن، و نهخستنیانه سه‌ر كاغه‌ز له ترسی تۆمه‌تباركردنی به به‌تاڵی و هیچی، له ڕاستیشدا ڕێژه‌ی 10%ی كاریكاتێره‌كانی گاڵته‌وگه‌پ و قۆشمه له كۆی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندێكی كاریكاتێری، بیانوو ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه بۆ پێنه‌دانی متمانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به كاره‌كانیه‌وه، له كاتێكه‌وه كه ئه‌م وێنانه 1%ی كاره‌كانی پێكدێنن.
ن/ هه‌ندرێن خۆشناو
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.