بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە، هەسەدە ئۆپەراسیۆنی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش راگرت و ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە دەیان هاوڵاتی مەدەنی و شەڕڤان شەهیدو برینداربوون.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند" بەهۆی لەشکرکێشی و بۆردومانەکانی تورکیاوە، هێزەکانیان هەموو جۆرە ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش راگرتوە.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە (19) هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون و هەروەها 7 شەڕڤانیش شەهید بوون، ئەوە جگە لە برینداربوونی (16) شەڕڤانی دیکە لە هێزەکانی سوریای دیموکرات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.