بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فڕۆکەخانەکان و سنووری دەریایی ئێران رایگەیاند، باج بۆ هاتووچۆی فڕۆکەی مەدەنی بۆ سەر ئاسمانەکەیان دەسەپێنن کە بۆ هەر فڕۆکەیەک نزیکەی هەزار و پێنسهد بۆ دوو هەزار دۆلار دەبیت.
سیاوەش ئەمیر مەکری بۆ دەزگاکانی راگایاندن ئاماژەی بەوەداوە، باجی تێپەڕینی فڕۆکەکان بەسەر ئاسمانی ئێراندا بەراورد بە وڵاتانی دراوسێ گرانترە.جەختیشی کردەوە کە بە گوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران، کێش و دووریی فڕۆکەکان بۆ تێپەڕینیان بەسەر ئاسمانی ئێراندا دیاری دەکرێت، واتە چەند کێش و مەودای فڕین زیادبێت نرخەکەی زیاتر دەبێت و بە پێچەوانەشەوە.
هاوکات مەکری ئاماژەی بەوشەدا، رۆژانە نزیکەی ههشتسهد و چل گەشتی ئاسمانی بە ئاسمانی ئێراندا هاتووچۆ دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.