عادل جوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه رایگه‌یاند: شه‌ش داواكارییان له ئێران هه‌یه و به‌دووری ده‌زانێت كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تاران‌دا بكه‌ن سه‌باره‌ت به قه‌یرانی یه‌مه‌ن.
عادل جوبه‌یر وه‌ڵامی گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئێران، عه‌لی ره‌بیعی دایه‌وه كه رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاندبوو، سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی له رێگه‌ی سه‌رۆكی وڵاتێك نامه‌یه‌كی له سعوودیه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
عه‌لی ره‌بیعی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو كه حه‌سه‌ن روحانی خۆشحاڵی خۆی نیشانداوه سه‌باره‌ت به گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سعوودیه ئه‌گه‌ر ریاز هه‌ڵسوكه‌وتی له ناوچه‌كه‌دا بگۆڕێت و جه‌نگییش له یه‌مه‌ن رابگرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، عادل جوبه‌یر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی گوته‌بێژی حكوومه‌تی رژێمی ئێران باسی لێوه‌كردووه له‌وه‌ی سعوودیه نامه‌ی ناردووه بۆ رژێمی ئێران له راستییه‌وه دووره.
عادل جوبه‌یر له‌وباره‌وه روونكردنه‌وه‌ی داوه و گوتوویه‌تی "ئه‌وه‌ی رووداوه ئه‌وه‌یه، وڵاتێكی برا هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه‌ی داوه، به‌ڵام پێمان راگه‌یاندووه كه هه‌ڵوێستی سعوودیه ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام هه‌وڵی ئاسایش و سه‌قامگیری ده‌دات له ناوچه‌كه‌دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه ئه‌وه‌شی گوتووه "هه‌روه‌ها به‌و وڵاته‌مان راگه‌یاندووه كه گرنگه ئه‌و لایه‌نه ره‌وشه‌كه هێوربكاته‌وه كه گرژی و ئاڵۆزی له ناوچه‌كه‌دا بڵاوده‌كاته‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، عادل جوبه‌یر باسی له‌وه‌شكرد كه وڵاته‌كه‌ی شه‌ش داواكاری له ئێران هه‌یه و گوتی: "دووباره لێره‌وه هه‌ڵوێستی سعوودیه ده‌خه‌مه‌وه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی گوێیان لێ بێت، پاڵپشتییه‌كانتان بۆ تیرۆر رابگرن، واز له سیاسه‌تی گرژی و وێرانكاریی و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵاتانی عه‌ره‌بی بیهێنن".
عادل جوبه‌یر داواشی له ئێران كرد كه په‌ره‌پێدان به چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ و به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستی رابگرێت، هه‌روه‌ها وه‌ك وڵاتێكی سروشتی نه‌وه‌ك وه‌ك وڵاتێكی پاڵپشتیكار له تیرۆر هه‌ڵسوكه‌وت بكات.
سه‌باره‌ت به بانگه‌وازی ئێران بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشی یه‌مه‌ن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، عادل جوبه‌یر گوتی: "گفتوگۆ ناكه‌ین له‌گه‌ڵ رژێمی ئێران سه‌باره‌ت به یه‌مه‌ن، چونكه ره‌وشی یه‌مه‌ن تایبه‌ته به یه‌مه‌نییه‌كان به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه، هۆكاری قه‌یرانی یه‌مه‌نیش، ته‌نها ئێرانه".
عادل جوبه‌یر رژێمی ئێرانی به گومڕا ناوزه‌ند كرد و گوتی: "دوایین شت كه رژێمی ئێران هه‌وڵی بۆ بدات، هێوركردنه‌وه و ئاشتییه له یه‌مه‌ن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رژێمی ئێران چه‌ك و مووشه‌ك ده‌دات به لایه‌نگرانی كه رۆڵه‌كانی یه‌مه‌ن و ئاسایشی سعوودیه و وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كه‌نه ئامانج و گوتی: "بۆچی ئێران له بری ناردنی چه‌ك، یارمه‌تی و هاوكاریی پێشكه‌ش به یه‌مه‌ن ناكات".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.