Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 13:48

تورکیا فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی له‌ ئاسمانی وڵاته‌که‌ی خسته‌خواره‌وه‌

رۆژئاوای شاری کلیسی بەزاندووه‌
کوردستان TV
#13
100%


وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند: فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانیان خستۆخواره‌وه‌ كه‌ له‌ ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان به‌زاندبوو.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەی نەناسراوەی بۆ ماوەی شەش جار کایەی ئاسمانی تورکیا، ناوچەی قەڵغانی فوڕات و رۆژئاوای شاری کلیسی تورکیای بەزاند، لە لایەن دوو فڕۆکەی جۆری F-16ەوە خسترایە خوارەوە.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادلۆڵ، هاتووه‌، وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگه‌یاندووه‌: لە 28ی ئەیلوول فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بۆ ماوەی شەش جار کایەی ئاسمانی تورکیا، ناوچەی قەڵغانی فوڕات و رۆژئاوای شاری کلیسی تورکیای بەزاند.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: بەهۆی ئەوەی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە نەناسراو بووە، لە لایەن دوو فڕۆکەی جۆری F-16 ەوە کە لە بنکەی سەربازیی ئەنجەرلیک ھەڵساون، کاتژمێر 01:24 (بەکاتی ناوخۆی تورکیا) کرایە ئامانج، تیمەکانی جەندرمەی سەر بە پارێزگاکە پاشماوەی ئەو فڕۆکەکەیان لە ناوچەی نێوان بنکەی سەربازیی چلدرئۆبا- ناوەندی حەوانەوەی کاتی بەشیریە دۆزیووەتەوە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.