Erbil 13°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 13:05

چوار ناوچه‌ی پیشه‌سازی له‌ کوردستان داده‌مه‌زرێن

به‌مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌می خۆماڵییه‌
ناوچه‌ی پیشه‌سازی
کوردستان TV
#8
100%

بەمەبەستی بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووری، بڕیارە چوار ناوچەی پیشەسازی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان دروستبكرێن، كە ئەمەش دەرفەتێكە بۆ خستنەگەڕی هەزاران هەلی كار بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

فەتحی محەمەد، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم به‌ كوردستان تیڤی راگەیاند: لە پلانماندا هەیە چوار ناوچەی پیشەسازی لەشارەكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان دابمەزرێنین بۆ ئەومەبەستەش چاوەڕێی پەسەندكردنی كارنامەكەین لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا بۆ دامەزراندنی هەرناوچەیەكی پیشەسازی بڕی 45 ملیار دینار دابینكراوە كە كۆی گشتی دەكاتە 180 ملیار دیناری عێراقی.

فەتحی محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد لەهەر شارێك بڕی یەک ملیۆن مەتر دووجا زەوی لەلایەن شارەوانی بۆ ئەو مەبەستە ئامادەكراوە و لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست بە پرۆژەكە دەكەن.

ئەوەشی خستەڕوو ئامانج لە دروستكردنی ناوچەی پیشەسازی خستنەگەڕی توانای كۆمپانیاكانە لەو ناوچە پیشەسازیانە تاوەكو بتوانن جۆرەها كارگەی بەرهەمهێن دروستبكەن و هەرێمی كوردستان لە بەكاربەرەوە بكەن بەناوچەیەكی بەرهەمهێن.

بەپێی داتاكانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم تائیستا زیاتر لە پێنج هەزار و 600 كارگە مۆڵەتی دامەزراندیان وەرگرتووە، بەڵام لەئیستادا تەنیا سێ هەزار و 500 كارگە كاردەكەن و بەشێكیان بەهۆی قەیرانی دارایی پەكیان كەوتووە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.