سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دایه ئیسرائیل له‌وه‌ی به‌نیاز بێت هه‌ر هێرشێك بكات و به‌ڵێنیشی دا كه به‌چه‌ێكێك وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه كه پێشتر ئاشكرایان نه‌كردووه.
ئه‌مِرۆ شه‌ممه عه‌باس نیلفرۆشان، جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند: ئیسرائیل ناتوانێ هه‌ڕه‌شه له‌ئێران بكات،چونكه ئێمه له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا‌و باكوور‌و باشوور گه‌مارۆمان داوه.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه هۆشداری دایه ئیسرائیل و گوتی: ئه‌گه‌ر جه‌نگ ده‌ستی پێكرد، كۆتاییه‌كه‌ی به‌ده‌ستی ئه‌وان نابێت .
گوتیشی: ئه‌گه‌ر دوژمن له‌كاتێكدا هه‌ر گه‌مژه‌ییه‌ك بكات، ئه‌وا وانه‌یه‌كی فێرده‌كه‌ن كه قه‌ت له‌بیری نه‌چێته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / رووسیا ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.