Erbil 15°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 16:12

هه‌ڵه‌بجه‌.. چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری جێبه‌جێ ده‌کرێن

له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ 250 پڕۆژه‌ بوونیان هه‌یه‌
پڕۆژه‌ی نیشه‌تجێبوون
کوردستان TV
#8
100%

له‌ماوه‌ى چوار ساڵى رابوردوودا له‌ كۆى دووسه‌د و په‌نجا پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى لەهەڵەبجە ته‌نیا په‌نجا پڕۆژه‌یان ته‌واوبوون و له‌ ئێستاشدا كاركردن له‌ پازده‌ پڕۆژه‌دا به‌رده‌وامه‌. كاوه‌ عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌، رایگه‌یاند: ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌سنووری پارێزگاكه‌مان وه‌ستاون ده‌كرێن به‌ سێ‌ به‌شه‌وه‌، به‌شێكیان به‌پڕۆژه‌ی وه‌ستاو ئه‌ژمار ده‌كرێن و نه‌كه‌وتونه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ بودجه‌یان بۆ دیاریكراوه‌ كه‌ به‌ زیاد له‌ حه‌فتا ملیار دینار پڕۆژه‌ی له‌و جۆره‌مان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی نه‌وت و په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانیش هه‌یه‌ تائێستا گرێبه‌ستی بۆ نه‌كراوه‌، جۆرى دووه‌میشیان، ئه‌و پڕۆژانه‌ن كه‌ سەد لەسەدیان ته‌واو بوون، به‌ڵام راده‌ستمان نه‌كراون ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌ڵێنده‌ره‌كان پاره‌یان لای حكومه‌ت ماوه‌ نزیكه‌ی په‌نجا پڕۆژه‌ن. ڕاشیگه‌یاند جۆرى سێیه‌مى پڕۆژه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ زۆر پێویستن بۆ پارێزگاكه‌ نزیكه‌ی سه‌د و بیست ملیار دیناری پێویسته‌ و ژماره‌یان نه‌وه‌د و یه‌ك پڕۆژه‌یه‌، به‌شێكیان كه‌وتوونه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، به‌ڵام وه‌ستاون و به‌ته‌واوه‌تی ته‌واو نه‌كراون و دابه‌شبوون به‌سه‌ر سێكته‌ره‌كانى ئاو و ئاوه‌ڕۆ، رێگەوبان و پڕۆژه‌ی بینا و باڵه‌خانه‌ی حكومی. جێگرى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ستراتیژى پڕۆژه‌ی دوو سایدی سلێمانى- هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ بڕى هه‌شتا و هه‌شت ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه‌، بڕیاره‌ له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕووی هاووڵاتیاندا بكرێته‌وه‌، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ دووسه‌د و په‌نجا پڕۆژه‌ بوونیان هه‌یه‌ له‌ ئێستادا ته‌نیا پازده‌ پڕۆژه‌یان كاركردن تیایاندا به‌رده‌وامه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.