Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 13:37

ئه‌ردۆغان: تورکیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ کڕینی نه‌وت و غازی سروشتی ئێران

توركیا هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری كڕینی نه‌وت و غازی سروشتی كۆماری ئیسلامی ئێران نابێت
ئه‌ردۆغان
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كڕینی نه‌وت و غازی سروشتی ئێران. 

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند كه‌ توركیا هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری كڕینی نه‌وت و غازی سروشتی كۆماری ئیسلامی ئێران نابێت. 

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیویۆركی ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند كه‌ پرۆسه‌ی بازرگانی نێوان توركیا و ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت و سزا سه‌پێندراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران و گوشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر توركیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی بازرگانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و تاران نابێت .

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.