Erbil 15°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 16:06

هه‌وڵی که‌مکردنه‌وه‌ی کرێکاری بیانی ده‌درێت

بۆ دامه‌زراندنی كرێكارانی عێڕاقیه‌
عێراق رۆژانه‌ 180 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ كێلگه‌كانی كه‌ركوك ده‌رده‌هێنێت بۆ پالاوگه‌ ناوخۆییه‌كان
کوردستان TV
#8
100%

پارێزگای بەسڕە كە سەرچاوەی زۆرینەی ئەو داهاتەی نەوت و دەروازە سنوورییەكانە كە دێتە ناو گەنجینەی دەوڵەت خەڵكەكەی بەدەست بێكارییەوە دەناڵێنن، هاوكات ژمارەیەكی زۆری كرێكاری بیانی لە كۆمپانیاكانی نەوت لەو پارێزگایە كار دەكەن، پەرلەمانتارێكی بەسڕەش پارتە سیاسییەكان بە بەكارخستنی ئەو كرێكارانە و لەناوبردنی ئابووری عێراق تۆمەتبار دەكات. عەبد عەون عەبادی، پەرلەمانتاری پارێزگای ڕایگه‌یاندووه‌، ژمارەیەك پارت و هێزە سیاسییەكان خاوەنی نووسینگەی تایبەتن بۆ بەكارخستنی دەستی كاركەری بیانی لە بەسڕە لەپێناو دەستكەوتنی پارە. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، رێككەوتنێك هەیە لەگەڵ ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسڕە بەمەبەستی كۆتاهێنان بە دۆسیەی كرێكارانی بیانی و فەراهەمكردنی هەلی كار لەبەردەم كرێكارانی عێراقی، ڕاشیگه‌یاند بوونی كرێكارانی بیانی بووەتە دیاردەیەكی نەرێنی بۆ بەكارخستنی بەسڕاییەكان لە دەرچووان و خاوەن بڕوانامەكان، بۆیە ئەو پارتە سیاسییانە پارە بەو كرێكارە بیانیانە پەیدا دەكەن كە ئەوان لە رێگەی ڤیزەی گەشتیارییەوە هاتوونەتە عێراق. ئەو پەرلەمانتارە پێشتر ئاشكرای كردبوو كە ژمارەی كرێكارانی بیانی كە لە كۆمپانیاكانی نەوتی بەسڕە كار دەكەن دەگاتە زیاتر لە هه‌شتا و سێ هەزار كەس و تێكڕای مووچەی وەری دەگرن دەگاتە ده‌ هەزار دۆلاری ئەمەریكی. لەوكاتەی ژمارەی كۆمپانیاكانی نەوت كە لە بەسڕە كار دەكەن دەگاتە زیاتر لە سه‌د و سی و دوو كۆمپانیای بیانی.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.