Erbil 15°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 16:09

په‌رله‌مان کار بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین ده‌کات

لێژنه‌ی سامانه‌ سروشتییه‌كان هه‌وڵی بۆ ده‌دات
به‌هۆی زۆری خواست، نرخی به‌نزین به‌رزبووه‌وه‌
کوردستان TV
#8
100%

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ لێژنه‌ی وزە و سامانە سرووشتییەكانی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ گرانی نرخی به‌نزین و جیاوازی نرخ له‌ شارێك بۆ شارێك كۆبووه‌وه‌، ئه‌ندامێكی لێژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت لیژنەكەیان نووسراوی ئاراستەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان كردووە بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین. گولیزار ڕەشید جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند، لیژنەكەیان كۆبووەتەوە و لەبارەی نرخی بەنزین چەند پێشنیازێكی ئاراستەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان كردووە. ڕوونیشیكردەوە كە نووسراویان كردووە تا ئەو وەزارەتە هۆكاری جیاوازی نرخی بەنزین لە شوێنێك بۆ شوێنێكی تر دیار بكەن و وەڵامی پەرلەمان بدەنەوە. ڕاشیگه‌یاند، دوای وەڵامی نووسراوەكەیان لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانەوە داوای دابەزاندنی نرخی بەنزین دەكەن و پێویستە نرخەكەی لە تەواوی كوردستان یەك بخرێت. لە هەرێمی كوردستان نرخی بەنزین تا ئێستە جێگیر نەكراوە و لە شوێنێك بۆ شوێنی تر جیاوازی هەیە، نرخی لیترێك بەنزینی نۆڕماڵ لە شه‌شسه‌د و په‌نجا دینار تاوه‌كو حه‌فتسه‌د دینار ده‌فرۆشرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.