بینیامین نه‌تانیاهو ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، ئاشكرایكرد ئێران له‌پشت هێرشی سه‌ر وێستگه نه‌وتییه‌كانی سعوودیه‌وه‌یه.
بینیامین نه‌تانیاهو له‌په‌یامێكی ڤیدیۆییدا، ئێرانی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی رۆژی ١٤ی ئهیلوول تۆمه‌تباركرد كه بۆ سه‌ر وێستگه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆی نیشتمانیی سعوودیی ئه‌نجامدرابوو.
نه‌تانیاهو له‌په‌یامه‌كه‌یدا وهبیریهێناوهتهوه، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیاش ئێرانیان به به‌رپرسیار له په‌لاماره‌كه زانیوه و رایگه‌یاندووه: "ده‌مه‌وێت به‌ناوی ئیسرائیله‌وه ئه‌وه بڵێم، (هێرشه‌كه) له a بۆ z ئێران ئه‌نجامیداوه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، وڵاته‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر هێرشی هاوشێوه‌دا خۆی ده‌پارێزێت و بانگه‌وازی كرد پشتگیریی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر تاران بكرێت و رایگه‌یاند: "ته‌نها به‌م جۆره ده‌توانرێت رێگریی له شه‌ڕه‌نگێزییه‌كانی ئێران بكرێت".
رۆژی ١٤ی ئهیلوول له‌ئه‌نجامی هێرشكردنه سه‌ر دوو وێستگه‌ی نه‌وتیی كۆمپانیای ئارامكۆی نیشتمانیی سعوودیه، كه له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌نجامدرابوو، ئاگر له وێستگه‌كان كه‌وته‌وه.
حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد ئه‌وان هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ١٠ درۆنیان به‌كارهێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.