هونه‌رمه‌ند كامه‌ران عه‌بدولڕحمان له‌زۆربه‌ی یاد و بۆنه‌كان بوونی خۆی له رێگه‌ی سروود گۆرانییه‌كانی سه‌لماندووه به تایبه‌تی له بۆنه نیشتمانیه‌كان ، بۆیه له یادی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كوردستاندا به‌رهه‌مێكی نوێی له ژێر ناوی (داستانی به‌ڵێ) بڵاو كرده‌وه.
بهرهههمی (داستانی به‌ڵێ) له شیعری حه‌مید قه‌ڵادزیی ئاوازی هونه‌رمه‌ند خۆیه‌تی ،موزیك هۆگر سه‌عید ، كلارنێت ره‌وان لوقمان ،ده‌نگ هێڤی كامه‌ران ،كۆرس هه‌نار ئه‌نوه‌ر، كامه‌ران عه‌بدولڕحمان .
شایانی باسه كاری وێنه گرتن له‌لایه‌ن سامان محه‌مه‌د و گۆران ره‌حمان بۆ ئه‌نجام دراوه وه‌هه‌روه‌ها كاری مۆنتاژ له‌لایه‌ن ئامانج كاكه‌یی ئه‌نجام دراوه .
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.