Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 08:26

له‌ کوردستان کار به‌ پێوه‌ری زیره‌کی کاره‌با ده‌کرێت

له‌ دهۆك به‌شێوه‌ی تێست خرایه‌ كار
پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با
کوردستان TV
#8
100%

وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بای به‌ شێوه‌یه‌كی تاقیكردنه‌وه‌ خسته‌ بواری جێبه‌جێكردنەوە وبه‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت پرۆژه‌کە بڕی سێسه‌د ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخانكراوه‌. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان خستووەته‌ بواری جێبه‌جێكردنەوە و سه‌ره‌تاش به‌ شێوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی دهۆك كه‌وتووەته‌ كار. ڕاشیگه‌یاند بڕی سێسه‌د ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژه‌كه‌ ته‌رخانكراوه‌ و له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم یه‌ك ملیۆن و پێنجسه‌د پێوه‌ر ده‌به‌سترێت و له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگدا پرۆژه‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.