Erbil 12°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 17:54

وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێم دڵنیایی ده‌دات له‌ دابه‌شکردنی پاره‌ی گه‌نمی ئه‌مساڵ

دابەشكردنی پارەكە لەسەر هەندێک بابەتی تەکنیکی ماوە
پاره‌ی گه‌نم
کوردستان TV
#8
100%

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی ده‌داته‌ جووتیاران كه‌ پاره‌ی گه‌نی ڕاده‌ستكراوی ئه‌مساڵیان به‌ ته‌واوه‌تی پێده‌درێت،ده‌شڵێت دابەشكردنی پارەكە لەسەر هەندێک بابەتی تەکنیکی ماوە، چونکە تاوەکو ئێستا بەتەنها چەكی پارەکە گەیشتووە نەوەك پارەكە. فەتحی محەممەد، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی ‌و پیشەسازی هەرێمی كوردستان به‌ كوردستان تیڤی راگەیاند، جووتیاران دڵنیادەكەینەوە پارەكە دابەشدەكرێت ‌و نافەوتێت چونكه‌ ئێستا چەكی پارەکە گەیشتووە نەوەك پارەكە به‌ڵام گۆڕینەوەی چەك بۆ پارە كاتی پێویستە. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا بۆ هەریەک لە پارێزگاكانی هەولێر‌، سلێمانی ‌و دهۆك بڕی شازده‌ ملیار ‌و سێسه‌د و هه‌شتا و دوو ملیۆن دینار دابینكراوە، كە كۆی گشتی دەكاتە چل و نۆ ملیار ‌و سه‌د و چل و شه‌ش ملیۆن دینار، سه‌باره‌ت به‌ گه‌نمی ڕاده‌ستكراوی جووتیاران گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی ڕایگه‌یاند ئەمساڵ بڕی سێسه‌د و په‌نجا و چوار هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەرگیراوه‌.سه‌باره‌ت به‌ پاره‌ی گه‌نمی ساڵانی دووهه‌زار و چوارده‌ تاوه‌كو شازده‌ ده‌ڵێت بڕی پێنجسه‌د و په‌نجا و حه‌وت ملیاری پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران لای حكومه‌تی عێڕاقه‌ به‌داخه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا ئامادەنییە پارەکە بۆجووتیارانی كوردستان خه‌رجبكات.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.