مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا له‌باره‌ى گرژییه‌كانى ئهمهریكاو ئێران رایگه‌یاند" نامانەوێت لەگەڵ ئێران تووشى شەڕ بین و دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت بە رێگەچارەی دیپلۆماسی کێشەکان له‌گه‌ل ئێران چارەسەربکات".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو جیهان دەزانێت کە ئێران ئەکتەرە خراپەکەیە لە ناوچەکە و هۆکاری ناسەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە نیویۆرک و بەر لەدەستپێکردنی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەو قسانەی کرد، کە بڕیارە سبەی دووشەممە دەستپێبکات و شاندی ئێرانیش بۆ ئامادەبوون لە لووتکەکە گەیشتوون.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هێرشكرایه سەر کێڵگە نەوتییەکانی سعودیەو دواتر ئه‌مه‌ریكا و ولاتانى ناوچه‌كه ئێرانیان به‌وه تومه‌تبار كرد، به‌لام ئێران ڕه‌تى كرده‌وه ئه‌و هێرشه‌ى ئه‌نجام دابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.