Erbil 6°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 05:56

حه‌سه‌ن ڕۆحانی: هیچ وڵاتێک بوێری نییه‌ ڕووبه‌ڕووی ئێران ببێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ له‌ تارانی پایته‌خت نمایشێكی سه‌ربازی بۆ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران به‌ڕێوه‌چوو
حه‌سه‌ن ڕۆحانی
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ تارانی پایته‌خت نمایشێكی سه‌ربازی بۆ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران به‌ڕێوه‌چوو به‌بۆنه‌ی یادی ده‌ستپێكردنی جه‌نگ له‌ نێوان ئێران و عێراقدا.

له‌و نمایشه‌دا حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ به‌رده‌م سوپای وڵاته‌كه‌یدا گوتی دوژمن ئه‌مڕۆ ناتوانێت بڕیار بدات سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ به‌رامبه‌ر به‌ وڵاته‌كه‌مان، گوتیشی هیچ وڵاتێك بوێری نییه‌ ڕووبه‌ڕووی ئێران ببێته‌وه‌. 

ڕۆحانی له‌ به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد دوژمن ده‌ستیكردووه‌ به‌ جه‌نگی ئابووری و تیرۆری ئابووری له‌ دژی وڵاته‌كه‌مان و ئامانجیان له‌ناوبردنی ئێرانه‌. 

حه‌سه‌ن ڕۆحانی جه‌ختیشیكرده‌وه‌ ئێران توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جه‌نگی ئابووری و ده‌روونی و هه‌ڕه‌شه‌ی بژارده‌ی سه‌ربازی هه‌یه‌، ئاشكراشی كرد هه‌بوونی هێزی ئه‌مریكی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ له‌ كه‌ندا و عێراق و ئه‌فغانستان چونكه‌ ئه‌مریكا به‌نیازه‌ ناوچه‌كه‌ و سامانه‌كه‌ی بخاته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.