Erbil 6°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 05:47

فه‌رمانده‌ی ھێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئێران بۆ ئه‌مریکا: ئه‌گه‌ر یه‌ک لێبده‌ن ئه‌وا 10 ده‌خۆن

ده‌ستپێكی جه‌نگ له‌ده‌ست ئه‌مریكایه‌
کوردستان TV
100%

فه‌رمانده‌ی ھێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران، جه‌نه‌ڕاڵ عه‌بدولڕه‌حیم مووسه‌وی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ ئه‌مریكا په‌یامی ئه‌وه‌ی ناردووه‌ كه‌ ئه‌ویش خاڵێك ده‌كاته‌ ئامانج و ئێرانیش له‌مباره‌یه‌وه‌ ھیچ ھه‌ڵوێستێكی نه‌بێت و به‌م ھۆیه‌وه‌ دۆزه‌كه‌ دابخرێت.

مووسه‌وی له‌ لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی ئێران باسی له‌ خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌ی كرد.

مووسه‌وی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ ئه‌مریكا له‌ په‌یامێكیدا گوتویه‌تی "ئێمه‌ش له‌ خاڵێك ده‌ده‌ین و ئێوه‌ش ده‌نگتان نه‌بێ له‌سه‌ر ئه‌مه‌. دۆزه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ دابخرێت".

راشیگه‌یاند كه‌ وه‌ڵامی تاران ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ "ئه‌گه‌ر یه‌ك لێبده‌ن ئه‌وا ١٠ ده‌خۆن".

مووسه‌وی به‌رگریی له‌وه‌شكرد كه‌ ده‌ستپێكی جه‌نگ له‌ده‌ست ئه‌مریكایه‌ به‌ڵام كۆتایی پێھێنانه‌كه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ ئێرانه‌وه‌. گوتیشی: "ئه‌گه‌ر شه‌ڕ و پێكدادان ده‌ست پێبكات ئه‌وا كاره‌كه‌ له‌ده‌ست ئێمه‌ ده‌بێت و تا ئه‌و كاته‌ی ئێمه‌ دیاری ده‌كه‌ین پێكدادانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.