وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق بەیاننامەیەکدا رونكردنه‌وه له سه‌ر به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاولاتیان ده‌دات وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاندووه: بەردەوامن لە ئامادەکارییەکانى ماددە خۆراکییە سەرەکییەکان (شەکر، زەیت، برنج و ئارد) لەگەڵ زیادکردنى ژمارەى بەشەکان کە لە ساڵى دووهه‌زار چوارده‌وه بەهۆى گرفتى ئابورى وڵات کەمکرایەوە ... دەشڵێت: هەشت بەش لە کۆى ده بەشى ماددەى ئارد ئامادەکراوە، پاش بە سەرکەوتویى ئەنجامدانى کڕینەوەى گەنم لە وەرزى پێشوودا ... رونیشیکردوەتەوە: ژمارەى بەشەکانى هەردوو ماددەى شەکر و زەیت زیادکراوە بۆ هەشت بەش، لەکاتێکدا ساڵى رابردوو شەش بەش دابەشکراوە، لەهەمان کاتیش‌دا ماددەى برنج ئامادەدەکرێت ... وەزارەتەکە رونیشیکردوەتەوە: ئامادەکارییەکان لەسەر ئاستى سەرجەم پارێزگاکانە و کار لەسەر پێکەوە دابەشکردنى ماددە خۆراکیەکان دەکرێت، نەک بەش بەشکردنى بۆ رێگریکردن لە هەر حاڵەتێکى یاریپێکردن یان زیادکردنى ئەو بڕە پارەیەى بەپێى یاسا وەردەگیرێت ... دەشڵێت: وەزارەت ئامادەکارى دەکات بۆ ئەنجامدانى گرێبەستى نوێ لەگەڵ دامەزراوە نیشتیمانى و بیانیەکان، بۆ پڕکردنەوەى پێداویستیەکانى کۆبونى خۆراک بۆ مانگەکانى داهاتوو
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ڕوونکردنه‌وه له باره‌ی به‌شه‌خۆراکی مانگانه ده‌دات
چه‌ند به‌شێكی مادده خۆراكییه‌كان زیاد ده‌كرێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.