محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، رایگه‌یاند، سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌و جۆره‌یه، كه نه‌وتی عه‌ره‌ب له خوێنی عه‌ره‌ب گرنگتره.
زه‌ریف له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی" سیاسه‌تی واشنتون به‌رامبه‌ر به شه‌ڕی یه‌مه‌ن ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌لای واشنتونه‌وه نه‌وت له خوێنی مرۆڤ گرنگتره.
زه‌ریف ئه‌وه‌شی نووسیوه" چوار ساڵه هه‌ڕه‌مه‌كیانه بۆمبابارانی كوێرانه‌ی یه‌مه‌ن ده‌كرێت و 100 هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی یه‌مه‌ن كوژراون و 20 ملیۆن به ده‌ست به‌دخۆراكییه‌وه ده‌ناڵێنن و 2 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س تووشی كۆلێرا بوون و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویش دراوه‌ته تاوانباران تا وا له یه‌مه‌ن بكه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌وه‌شی نووسیوه: سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی یه‌مه‌نییه‌كان بۆ ئه‌و دوژمنكاریانه و به ئامانجگرتنی كۆگاكانی نه‌وت به كارێكی سه‌ربازی ره‌تكراوه ده‌زانێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.