خانمه گۆرانیبێژی ده‌نگ زوڵاڵ مه‌رزیه فه‌ریقی، بێ ئه‌وه‌ی خواحافیزیمان لێ بكات و ئیزن بخوازێ، بار و بنه‌ی خۆی له‌كۆڵ نا و به‌ره‌و دنیایه‌كه‌ی ئه‌ودیو كۆچی یه‌كجاره‌كی كرد و به‌ژن و باڵای به‌رز و ڕه‌نگ و ڕووخساری له‌به‌رچاو و دیده‌ی ئێمه ون بوو.
ئای چ كۆستێكی ناخۆش و پڕ له ژان بوو.. ئاخر ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده‌ی به گه‌واهیی هه‌موو لایه‌ك ده‌ریایه‌ك بوو له هونه‌ر و داهێنان، به تایبه‌تی كاتێ به‌وپه‌ڕی هه‌سته‌وه گۆرانییه‌كانی ده‌چڕی و تیایدا سڵاوی گه‌رمی بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ده‌نارد و جار جاره‌ش به‌وپه‌ڕی میهره‌بانییه‌وه باسی له شه‌ش په‌پووله‌كه‌ی گۆشه‌ی باخه‌كه‌ی ده‌كرد و هه‌ندێ جاریش پڕ به گه‌رووی هاواری ده‌كرد: له یاره‌وه له یاره‌وه له شۆخ و شه‌نگی پاره‌وه، زۆر له‌ناكاو و بێ واده كۆچی دوایی كرد.
ئه‌مانه و چه‌ندین گۆرانیی و سترانی دیكه كه هه‌موو كه‌سێكی ده‌هێنایه جۆش و خرۆش و مرۆڤی ده‌برده دنیایه‌كی دیكه. ئه‌وه‌ی كه زۆر جێی سه‌رنج بوو، پێشاندانی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بوو، كاتێ له تاراوگه بوو، جا له دیمه‌نێكی ته‌واو حه‌زیندا به كۆڵێ خه‌م و په‌ژاره‌وه به‌ته‌نیا له ماڵه‌وه دانیشتووه و باس له گه‌وره‌یی و پیرۆزیی خاك و وڵات و كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ (ئێمه به خاك و وڵاته‌كه‌مانه‌وه جوانین، بڕوا بكه‌ن له‌و وڵاتی سویده كه‌س ئێمه ناناسێ و نرخمان بۆ دانانێ)، ئیدی له‌ناكاو هه‌ستێكی زۆر سه‌یری بۆ دروست ده‌بێ، بۆیه له پڕمه‌ی گریان ده‌دات و هێنده به‌كوڵ بۆ غه‌ریبی و غوربه‌ت و خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌گری، تا چه‌ند خوله‌كێك فرمێسك له چاوه‌كانیدا ناوه‌ستێ، چونكه به هه‌قیقه‌ت به‌خۆڕایی نه‌یانگوتووه شام شه‌كره، وڵات شیرینتره.
به‌ڕاستی مرۆڤ ئه‌و كات و ساته هه‌ست به‌و حاڵه‌ته ده‌كات كه بۆ چه‌ند ساتێك له خاك و وڵاته‌كه‌ی دوور ده‌كه‌وێته‌وه. جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه، مه‌رزیه فه‌ریقی له ساڵی 1958 له شاری مه‌ریوانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات چاوی بۆ ژیان هه‌ڵهێناوه و خانه‌ی مامۆستایانی ته‌واو كردووه و بۆ ماوه‌یه‌ك كاری مامۆستایی كردووه، پاشان تێكه‌ڵ به كاری سیاسی و پاشان پیشمهرگایهتییش بووه.
به‌ڵێ مه‌رزیه لههونهرهكهیدا حورمه‌ت و رێز‌و به‌هاو ئیراده‌ی ئینسانی بۆ ژن گه‌ڕانده‌وه‌و نمایشكرد، تۆ گوێ له‌گۆرانیه‌كانی بگرن، ته‌ماشای كلیپه‌كانی بكه‌ن و گوێ له‌تێكستی گۆرانیه‌كانی بگرن، بزانن یه‌ك شت ده‌بینن و ده‌بیستن كه مه‌رزیه وه‌ك كاڵا‌و له‌ش خۆی نمایشكردبێت؟! بۆیه داواكارم هونه‌رمه‌نده ژنه‌كان رێچكه‌ی مه‌رزیه بگرن و سوود له‌قوتابخانه فه‌رهه‌نگی و فیمینستی و هونه‌ریه‌كه‌ی وه‌ربگرن، دیاره من له‌گه‌ڵ تازه‌گه‌ری و پێشكه‌وتن و ستاتیكای هونه‌ری و ئازادی پۆشینی جلوبهرگدام، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه گۆرانیبێژانه ده‌یكه‌ن ناچێته ئه‌م خانه‌یه‌وه به‌ڵكو ده‌چێته خانه‌ی ته‌ماشاكردنی ژن وه‌ك كاڵا نه‌ك به‌ها، ئه‌مه‌ش جۆرێكه له‌سته‌م به‌رامبه‌ر به‌ژنان له‌لایه‌ن ژنان خۆیانه‌وه‌و ئه‌مه‌ش خزمه‌تێكی گه‌وره ده‌كات به‌مانه‌وه‌و گه‌شه‌كردنی فه‌رهه‌نگ و سیستمی كۆنه‌په‌رستانه‌ی پیاوسالاری و كۆت و به‌ندكردنی زیاتری ژنان و چهوساندنهیان و شێواندنی په‌یامی راسته‌قینه‌و ستاتیكی هونه‌ر كه په‌یامێكی ئینسانیه.
ئه‌و خاتوونه هونه‌رمه‌نده ده‌نگخۆشه له ساڵی 1978 ژیانی هاوسه‌ریی له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی ناودار ناسری ڕه‌زازی پێك هێناوه و له به‌رهه‌می ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌دا سێ كۆرپه‌یان به ناوه‌كانی (كاردۆ و ماردین و دڵنیا) بۆ هاتووه‌ته دنیا، ئیدی هه‌ر له‌به‌ر هه‌ڵوێستی سیاسی له ساڵی 1985 به خێزانه‌وه چوونه‌ته هه‌نده‌ران، تا له سوید گیرساونه‌ته‌وه و ماوه‌یه‌كی زۆر له‌و وڵاته ماونه‌ته‌وه و درێژه‌یان به كاری هونه‌ری داوه، به‌ڵام ئه‌فسووس له ڕۆژی 18-9-2005 مه‌رزیه فه‌ریقی، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان ده‌كه‌وێ و كۆچی دوایی ده‌كات و ته‌مه‌نی درێژی بۆ خانه‌واده‌كه‌ی و دنیایه‌ك گۆرانیی خۆش بۆ هه‌ودارانی به‌جێ ده‌هێڵێ.
ئێستا ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده به جه‌سته له‌لامان نه‌ماوه و ده‌مێكه ئۆغری كردووه، به‌ڵام گۆرانییه پڕ جۆش و خرۆشه‌كانی و یادگارییه‌كانی هه‌میشه و هه‌میشه ڕۆشناییهك به دڵ و ده‌روونمان ده‌به‌خشن و كه‌مێك ئارامی ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جۆره فهرامۆشییهك به هه‌وادارانی خوالێخۆشبوو مه‌رزیه فه‌ریقی ده‌به‌خشێ، ئه‌وه‌یه كه دڵنیای كچی به به‌رهه‌مه جوانه‌كانی توانیویه‌تی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك شوێنی دایكی كۆچكردووی بگرێته‌وه و كه‌مێك خه‌می دووریی ئه‌و بڕه‌وێنێته‌وه. بۆیه له‌م یاده خه‌مناكه‌دا هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاكی خاتوو مه‌رزیه ده‌نێرین و پێی ده‌ڵێین، له دووریی تۆ حهزینین و هه‌میشه دڵمان بۆت له ئێش و ژانه، بۆ یاد و یاوهرییهكانت به دڵ بیرت ده‌كه‌ین، بۆیه ته‌نیا وشه‌مان بۆت ئه‌وه‌یه كه پێت بڵێین ئۆغرت خێر و خوات له‌گه‌ڵ و هه‌میشه ئارام بنوو، ده‌نگی تۆ هه‌میشه ده‌مێنێ
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.