بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاشکرایدەکات وڵاتەکەی توانیویەتی پێش وڵاتە رکابەرەکانی دیکەی هەناردەکاری کاڵا بۆ عێراق بکەوێتەوە. ناسر بەهزاد رواێژکاری بازرگانی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند بەغدا و تاران پێداگرن لەوەی پەرە بە بازرگانی بدەن و لەو چوارچێوەیەشدا ئێران لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە ده ملیار دۆلار کاڵا و کارەبای رەوانەی عێراق کردووە. ئەو بەرپرسەی ئێران ئاماژەی بەوەکردووه بیست وڵات لە عێراقدا کێبڕکێی ساخکردنەوەی کاڵا و شتومەکەکانیان دەکەن و ئێران توانیویەتییەی لەو کێبڕکێیەدا سەرکەوتو بێت و کاڵا و شتومەکی خۆراکی و کارەبا و گازی زیاتر لە عێراق بفرۆشرێت. بەهزاد جەختی کردوەتەوە ئەو دوو وڵاتە پێداگریی دەکەن بۆ ئەوەی ئاستی بازرگانییەکانی نێوانیان بگەیەننە زیاتر لە بیست ملیار دۆلار.
ئێران ههناردهی کاڵای بۆ عێڕاق زیاد کردووه
بەبەهای 10 ملیار دۆلار کاڵای هەناردە کردووە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.