Erbil 15°C چوارشەممە 15 ئایار 21:45

رێژەی بێکاری لە تورکیا به‌رزبووه‌ته‌وه‌

له‌سه‌دا 30% تێپه‌ڕاند
توركیا
کوردستان TV
#8
100%

رێژەی بێکاری لە تورکیا لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا له‌سه‌دا سی تێپەراندووە. دەستەی سەرژمێریی تورکیا لە نوێترین داتاكانیدا بڵاویکردووەتەوە، لە تورکیا و باکووری کوردستان رێژەی بێکاری لە سێ ساڵی رابردوویدا له‌سه‌دا سی تێپەڕاندووە، و گەیشتووەتە چوار ملیۆن و دووسه‌د و په‌نجا و سێ هەزار کەس. بەگوێرەی داتاکان تەنیا لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ زیاتر لە سه‌د هەزار کەس بێکاربوون. هاوکات لە داتاکانی دەستەی ئاماردا هاتووە رێژەی بێکاری زیاتر لە باکووری کوردستانە و زۆرینەی بێکارانیش تەمەنیان لە نێوان هه‌ژده‌ بۆ بیست و پێنج ساڵانە. شارەزایانی ئابووریش داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەن چارەسەری بە پەلە بۆ دۆخی بێکاری بکات، چونکە مانگانە رێژەکەی لە بەرزبوونەوەدایە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.