هه‌رسێ سه‌رۆكی توركیا و ئێران و ڕووسیا جارێكی دیكه له ئه‌نكه‌ره كۆبوونه‌وه بۆ تاووتوێكردنی مه‌سه‌له‌ی سوریا، به تایبه‌تی شه‌ڕی پارێزگای ئیدلیب كه دوایـین ناوچه‌ی سوریایه له ژێر ده‌ستی ئۆپـۆزسیۆن.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش راگه‌یه‌ندراوی ھاوبه‌شی لووتكه‌ی سێقۆڵی توركیا- ئێران- رووسیا بڵاوكرایه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكرا كه ھێرشه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا سه‌قامگیری تێكداوه و سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی ئه‌و وڵاته‌ی پێشێڵكردووه و گرژی ناوچه‌كه‌ی زیاتر كردووه.
ھاوكات ھه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ھه‌وڵه‌كانی خۆسه‌ری ناشه‌رعی له سووریا و دروستكردنی دۆخی نوێ له ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و گشت ھه‌وڵه‌كانی ھاوشێوه ره‌تكرایه‌وه.
له پاڵ ئه‌مه‌ش ئاماژه به پێداگری لایه‌نه‌كان له دژی رۆژه‌ڤی جوداخواز كراوه‌ته‌وه كه ھه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی وڵاتانی ناوچه‌كه و لاوازكردنی سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.