بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا پۆستەی هەموو هەرێمی كوردستان لە ڕێی فڕۆكەخانەی هەولێر بۆ وڵاتانی دنیا بنێردرێت. لە نووسراوێكی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، وەزارەتمان هەڵدەستێت بە گواستنەوەی پۆستەی هەرێمی كوردستان بۆ هەموو وڵاتانی دنیا بەڕێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر. ڕوونیشكراوەتەوە، ئەو گواستنەوەیە لە ڕێی تەندەرەوە بۆ ئەو كۆمپانیایانە دەردەچێت كە ئارەزووی ئەو كارە دەكەن. ئەو نووسراوەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كاتێكدایە پێشتر بەرپرسانی هەرێمی كوردستان ئاشكرایان كردبوو پۆستەی هەرێمی كوردستان دەكرێـتەوە و هاووڵاتییان دەتوانن سوودی لێ ببینن.
پۆستهی ههرێم بۆ وڵاتان دهستپێدهکاتهوه
پۆستهكه له ڕێگهی فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی ههولێر دهبێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.