له چه‌ند ساڵی ڕابردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به‌هۆی قه‌یرانی دارایی نه‌یتوانییوه بنه‌تۆوی گه‌نم به جووتیاران بدات به‌ڵام ئه‌مساڵ پلانیان هه‌یه بڕێك بنه‌تۆو دابه‌ش بكه‌ن.ئەمین رەئوف جێگری بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر، به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند لە ساڵی دووهه‌زار و چوارده تا دووهه‌زار و شازده نەمانتوانی بنەتۆوی گەنم بە جووتیارانمان بدەین، بەڵام ساڵی دووهه‌زار و حه‌ڤده بڕی نزیکەی دوو هه‌زار ته‌نمان دابەشکرد و ئەمساڵیش نزیکەی چوار هه‌زار ته‌ن ئامادەیە، بەڵام تەنیا بەو جووتیارانە دەدرێت کە ئامێری رشاندنیان هەیە، واتا ئاودان و رووبەری زۆریان بە گەنم داچاندووە، چونکە گەنمەکە ئاوی زۆری دەوێ.
ئه‌مساڵ بنه‌تۆوی گه‌نم به جووتیاران ده‌درێت
بۆ جووتیارانی خاوه‌ن ئامێری پڕژاندنه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.