Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 01:59

هه‌رێمی کوردستان و رووسیا یاداشتێکی بازرگانی واژوو ده‌که‌ن

هه‌وڵی پێشخستنی بازرگانی كوردستان ده‌درێت
ژووری بازرگانی
کوردستان TV
#8
100%

گوته‌بێژی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ لە ڕێوڕەسمێكدا هەرێمی كوردستان و ڕووسیا یادداشتێكی لێكتێگەیشتن لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا واژۆ دەكەن. كاروان سدیق به‌ كوردستان تیڤی ڕاگەیاند هەرێمی كوردستان كار دەكات بۆ ئەوەی ڕێكکەوتنی بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ وڵاتانی پیشەسازیی جیهان بكات، لەم چوارچێوەیەشدا لە ماوەی ڕابردوودا هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا ڕێكکەوتننامەیەكی لێكتێگەیشتنیان واژۆ كرد. ڕاشیگه‌یاند ئه‌مڕۆ لە ڕووسیا ژووری بازرگانی و پیشەسازیی مۆسكۆ و هەرێمی كوردستان لە ڕێوەرەسمێكدا ڕێكەوتننامەیەكی دیكە بە ئامانجی ڕەخساندنی دەرفەتی وەبەرهێنان و ڕاكێشانی كۆمپانیاكانی ڕووسیا بۆ هەرێمی كوردستان واژۆ دەكەن. كاروان سدیق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئەم كارانە دەبێتە هۆی كرانەوەی زیاتری هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی كەرتی بازرگانی و پیشەسازی و بووژانەوەی ئابووریی كوردستان و ڕەخساندنی دەرفەتی كاركردنی زیاتر لە كوردستان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.