Erbil 7°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 21:08

عێراق به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی زیاد ده‌کات

ئامانجیانه‌ وه‌به‌رهێنانی غاز بگاته‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیار و شه‌شسه‌د ملیۆن پێ بە پێوانه‌یی چوار گۆشه
oil iraq
کوردستان TV
#8
100%

وه‌زیری نه‌وتی عێراق، له‌ كۆڕبەندی عێراق بۆ وزه‌ ئاشكرایكرد: وڵاتەكەی سووره‌ له‌سه‌ر راگرتنی سووتانی غازی هاوه‌ڵی نه‌وت و به‌رهه‌مهێنانی ئەو غازە. سامر غه‌زبان، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند عێراق دوای له‌ناوبردنی داعش پێشوازی له‌ كۆمپانیا بیانییه‌ جیهانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وت ده‌كات، سووریشه‌ له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ راپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان و چاره‌سه‌ركردنی ژینگه‌ی كاركردن و ئاسانكردنی رێوشوێنی وه‌به‌رهێنان. روونیشیكرده‌وه‌ هاوشانی پێشكه‌وتنه‌كانی جیهانی ده‌ڕۆین، له‌سه‌ر ئاسته‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا و وزه‌ی نوێ، له‌ هه‌مانكاتدا سوورین له‌سه‌ر پاراستنی ژینگه‌، بۆیه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌ستی گه‌یشتووه‌ به‌چه‌ند كۆمپانیایه‌ك بۆ وه‌به‌رهێنانی غازی هاوه‌ڵی نه‌وت و راگرتنی سوتانی. پێشتر حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای غازی باشووری سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی نه‌وت رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی پلانی بۆ داڕێژراوه‌، له‌ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا، وه‌به‌رهێنانی غاز بگاته‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیار و شه‌شسه‌د ملیۆن پێ بە پێوانه‌یی چوار گۆشه. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ وه‌زاره‌ت ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ ده‌یه‌وێت دیارده‌ی سوتانی غاز له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی دووهه‌زار و بیست و دوودا نه‌مێنێت، وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و كۆمپانیاكانی دروستكردنی پترۆكیمیاوی و گازی سروشتی، غازی هاوه‌ڵی نه‌وتیان بدرێتێ، وه‌ك ماده‌ی خاو بۆ به‌رهه‌مهێنانی پلاستیك و سه‌مادی كیمیاوی.ساڵانه‌ عێراق به‌هۆی سوتانی ئه‌و غازه‌ی كۆنترۆڵ ناكرێت و له‌گه‌ڵ نه‌وتدا ده‌رده‌چێت، نزیكه‌ی پێنج ملیار دۆلار زیانی پێده‌گات، ئه‌وه‌ش به‌پێی لێدوانی په‌رله‌مانتارانی عێراق.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.