Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 08:57

ئیسپانیا بووە پاڵەوانی باسکەی جیھان

لە ھەڵبژاردەی ئەرژەنتینی بردەوە و بووە پاڵەوانی جیھان
کوردستان TV
100%

لە یاری کۆتایی باسکەی جامی جیھانی ٢٠١٩، ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ئەنجامی ٩٥-٧٥ لە ھەڵبژاردەی ئەرژەنتینی بردەوە و بووە پاڵەوانی جیھان.

لە دەستپێکی یارییەکەوە ھەڵبژاردەی ئیسپانیا ھێرشی بەردەوامی کردە سەر یانەی ئەرژەنتین و لە چوار خولەکی یەکەمی یارییەکەدا ئەنجامەکەی گەیاندە ٢ خاڵ بەرامبەر ١٤ خاڵ و سێتی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ٢٣-١٤ لە بەرژەوەندی ئیسپانیا کۆتاییھات.

ھەڵبژاردەی ئیسپانیا لە چارەکی دووەمی یارییەکەدا بە ئەنجامی ٢٧-٣٥ و لە چارەکی سێیەمی یارییەکەشدا بە ئەنجامی ٦٦-٤٧ بەسەر ھەڵبژاردەی ئەرژنتین سەرکەوت.

ھاوکات ئیسپانیا لە چارەکی کۆتایی گورزێکی توندی وەشاند و بە ئەنجامی ٩٥-٧٥ یارییەکەی بردەوە و مەدالیای زێری پاڵەوانیەتییەکەی بەدەستھێنا.

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.