یادكردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان و خاوه‌ن به‌هره گهشهكان كارێكی پێویسته و ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌كه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نی خۆیان له‌و پێناوه‌دا به‌خشیوه و چه‌شنی مۆمێك تواونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ور و به‌ریان ڕۆشن بكه‌نه‌وه هه‌ر وه‌ك هونه‌رمه‌ندی موزیكژه‌ن ولیه‌م یوحه‌ننا كه ئه‌مڕۆ 19 ساڵه كۆچی دوایی كردوه و دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان كه‌وتوه و به جه‌سته له‌لامان نه‌ماوه، به‌ڵام كار و چالاكی و شاكاره مه‌زنه‌كانی هه‌میشه خۆیمان پێ ئاشنا ده‌كه‌نه‌وه.
ولیه‌م یهحهننای كۆچكردوو ساڵی 1934 له شاری سلێمانی له دایك بوه و هه‌ر زوو حه‌ز و خولیای چۆته موسیقا ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی گوێی له باوكی گرتوه كه ئامێری نای به‌جوانترین شێوه ژه‌نیوه، هه‌ر بۆیه خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی ته‌واو ده‌كات و ساڵی 1951 ده‌چێته په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا و له‌به‌شی موسیقا وه‌رده‌گیرێ و ساڵی 1954 ئه‌و قۆناغه به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واوی ده‌كات و به شێوه‌ی ئه‌كادیمی فێری هه‌ر سێ ئامێری عود و كه‌مان و چه‌لۆ ده‌بێت، پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری سلێمانی و ده‌بێته مامۆستای مۆسیقا له قوتابخانه‌ی فه‌یسه‌ڵیه و له بواری موسیقا ده‌بێته كه‌سێكی یه‌كجار دیار و به‌رچاو له شاره‌كه و یه‌كێك ده‌بێ له دامه‌زرێنه‌ری تیپی موسیقای مه‌وله‌وی كه یه‌كه‌مین تیپی موسیقای مۆڵه‌ت پێدراو ده‌بێت له سلێمانی.
ئه‌و تیپه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌شداری له هه‌موو كار و چالاكیه هونه‌رییه دیار و به‌رچاوه‌كان كردوه و تا سه‌ره‌تای شه‌سته‌كان له چالاكی به‌رده‌وام بوه، دواتر تیپی موسیقای سلێمانی دێته مه‌یدان و خزمه‌ت ده‌كات، ئه‌و هونه‌رمه‌نده تا ئه‌و كاته‌ی سه‌ری نایه‌وه و ماڵئاوایی كرد هه‌موو ژیانی خۆی پێشكه‌ش به موسیقا و میلله‌ته‌كه‌ی كرد و خاوه‌نی ده‌یان و سه‌دان چالاكی جۆرا و جۆر بوو وه‌ك له ژه‌نینی موسیقا و ئاواز دانان بۆ زۆرێك له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كان و شان به شانی هونه‌رمه‌ند فره‌نسیس داود و هونه‌رمه‌ندانی دیكه زۆر كاری كردوه له‌وانه‌ش به ئاوازی مۆسیقا له ساڵی 1986 له كه‌ركوك له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند فره‌نسیس داود و خالد سه‌ركار به‌شداری كردوه له ئۆپه‌رێتی (دارستان) و ئۆپه‌رێتی (پردی ده‌لال) و (به‌یتی ئاگر) ی شێركۆ بێكه‌س و ئۆپه‌رێتی (كه‌ژاوه‌ی مێژوو) و زۆری كاری هونه‌ری دیكه كردوه وه‌ك كردنه‌وه‌ی خولی مۆسیقا بۆ قوتابیان و دانانی ئاوازی موسیقا بۆ كاری شانۆیی و زۆر چالاكی دیكه، بۆیه دوای ئه‌و هه‌موو كار و به‌خششه هونه‌رییانه له ڕۆژی 14 ی ئه‌یلوولی ساڵی 2005چاوه‌كانی لێكنا و كۆچی دوایی كرد، به‌ڵام ئه‌رشیف و یادگاری زۆر به‌نرخی بۆ ئێمه جێهێشت.
ن/ محه‌مه‌د سه‌عید كورده
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.