Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 03:29

گۆگڵ نوێترین مۆبایلی زیره‌ک به‌رهه‌مده‌هێنێت

ڕكابه‌ری ئایفۆن ده‌كات
کوردستان TV
#8
100%

كۆمپانیای گوگڵ لەچەند هەفتەی داهاتوودا نوێترین مۆبایلی خۆی بەناوی گوگڵ پێكسڵ چوار دەخاتە بازاڕەكانەوە.كۆمپانیاكه‌ دەیەوێت ناوی ئەو مۆبایلە بە بكوژی ئایفۆن ناو بنێت كە كامێراكەی بەرزترە لە كامێرای ئایفۆن یازده‌. ئەگەر ئەو زانیارییانەی دزەیان پێكراوە ڕاست بن، ئەوا مۆبایلی گوگڵ پێكسڵ چوار كە بڕیارە لە چوارده‌ی تشرینی یەكەم بكەوێتە بازاڕاكانەوە، بەسەر ئایفۆن یازده‌ سەر بكەوێت. پێشبینی دەكرێت نەك هەر لەڕووی كامێراوە، بەڵكو لەڕووی نرخەوە گوگڵ كێبڕكێی ئایفۆن بكات.گوگڵ پێكسڵ چوار دوو كامێرای پشتەوەی هەیە، بەڵام لەڕووی تەكنیكەوە لە ئایفۆن یازده‌ بەهێزترە و دوو لێنزی هەیە كە یەكێكیان دوازده‌ و ئەوەی دیكه‌یان شازده‌ مێگا پێكسڵە و دەتوانێت لە تاریكیدا وێنە بگرێت و توانای هه‌شت ئەوەندەی گەورەتركردنی وێنەكەی هەیە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.