به‌پێى ئامارێكى مه‌رزى په‌روێزخان له پازده رۆژدا زیاتر له ده هه‌زار گه‌شتیارى كورد روویان له وڵاتى ئێران كردووه و به وته‌ى گه‌شتیارێكیش نزیكى ناوچه‌كانى گه‌رمیان به كوردستانى خۆرهه‌ڵات و ناوچه‌كانى تر‌ى ئێران هۆكارى سه‌ره‌كى گه‌شتى هاووڵاتیانه. ئارام سایه‌خان، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى مه‌رزى په‌روێزخان به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: له ماوه‌ى پازده رۆژدا له سنوورى مه‌رزى په‌روێزخانه‌وه زیاتر له ده هه‌زار گه‌شتیارى كورد روویان له وڵاتى ئێران كردووه و ژمارەكهش زیاتر بووه بەراورد بە ساڵى رابردوو ئێستا هاووڵاتیان زیاتر له كوردستانه‌وه روو له ئێران ده‌كه‌ن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له به‌رامبه‌ریشدا گه‌شتیارێكى زۆری عه‌ره‌ب و ئێرانى له‌و ماوه‌یه له وڵاتى ئێرانه‌وه له مه‌رزى په‌روێزخانه‌وه هاتوونه‌ته هه‌رێمى كوردستانه‌وه، به شێوه‌یه‌ك ژماره‌یان نزیكه‌ى هه‌شت هه‌زار و پێنجسه‌د گه‌شتیار بوون.
له 15 رۆژدا 10 هه‌زار گه‌شتیار چوونه‌ته ئێران
گه‌شتیاران له ڕێگه‌ی په‌روێزخانه‌وه ڕۆیشتوون
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.