Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 03:35

به‌غدا 51 ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی کوردستان ده‌نێرێت

پاره‌كه‌ هی گه‌نمی ڕاده‌ستكراوی ئه‌مساڵه‌
گه‌نم
کوردستان TV
#8
100%

به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی ڕایگه‌یاند حكومه‌تی عێراق له‌م هەفتەیه‌ بڕی په‌نجا و یه‌ك ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک دەنێرێت کە بۆ هەر پارێزگایەک بڕی حه‌ڤده‌ ملیار دینارە و له‌چه‌ند رۆژی داهاتووشدا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی. نه‌وزاد ئه‌دهه‌م، به‌ڕێوەبه‌ری دیوانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: وەزارەتی بازرگانی به‌غدا ئاگاداریان کردینەوە کە له‌م هه‌فته‌یه‌ بڕی په‌نجا و یه‌ك ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان رەوانە دەکەن ئێمەش له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌پێی خشته‌یه‌ك دابه‌شیدەکەین. سەبارەت بەو بەشەى پارەی ساڵانی دووهه‌زار و چوارده‌ و پازده‌ و شازده‌ کە لای حکومەتی عێراق ماوە رایگەیاند: تائێستا ئەو کێشەیە یەکلایی نەبووەتەوە و پارەکە رەزامەندی ناردنی نەدراوە سەرباری ئەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان خۆی نووسراوی پێشکەشی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە. ئەمساڵ جووتیارانی هەرێمی کوردستان سێسه‌د و په‌نجا و چوار هه‌زار و نۆسه‌د و سی و شه‌ش تۆن گەنمیان رادەستی حکومەتی عێراق کردووە، کە پارەکەی سه‌د و هه‌شتا و یه‌ك ملیار و سه‌د ملیۆن دینارە، تاوەکو ئێستا بڕی سه‌د و پێنج ملیار دینار نێردراوە، بەڵام هێشتا بیست و پێنج ملیار دیناری پارەی گەنمی رادەستکراوی ئەمساڵ لای بەغدا ماوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.