به‌پێى هه‌واڵێكى نیویۆڕك تایمزى ئه‌مریكى، پنتاگۆن ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ ناردنى 150 سه‌رباز بۆ رۆژهه‌ڵاتى باكوورى سوریا و ناردنى ئه‌و سه‌ربازانه له چوارچێوه‌ى قوناغى یه‌كه‌مى چالاكییه هاوبه‌شه‌كه‌ى ئه‌مریكا و توركیایه بۆ دروستكردنى ناوچه‌ى ئارام له باكوورى سوریا.
مانگى رابردوو حكومه‌تى توركیا هه‌ڕه‌شه‌ى دروستكردنى ناوچه‌ى ئارامى كرد له رێگه‌ى سه‌ربازه‌كانییه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هه‌نگاوى جددى بۆ دروستكردنى ئه‌و ناوچه‌یه نه‌دات، له‌وه‌ڵامدا وه‌زاره‌تى به‌رگری ئه‌مریكا چه‌ند گه‌شتێكى فڕینى پشكنینى له‌م هه‌فتانه‌ى دواییدا به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هێزى توركیا ئه‌نجامدا له ناوچه‌یه‌كى ته‌سك له‌نێو خاكى سوریا و چه‌ند شوێنێكى هێزه كوردییه‌كانیان له سنووره‌كه له‌ناوبرد كه توركیا به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ى داینابوون.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له ئێستادا ته‌نها كه‌متر له یه‌ك هه‌زار سوپاى له سوریا هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى یارمه‌تى هێزه كوردییه‌كان ده‌دات بۆ له‌ناوبردنى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش كه له ناوچه‌كه ماونه‌ته‌وه.
پێشتر ئه‌مریكا و توركیا گه‌یشتنه لێكتێگه‌یشتنێكى هاوبه‌ش له‌باره‌ى دروستكردنى ناوچه‌یه‌كى ئارام له نێو خاكى سوریا و تا ئێستا چه‌ند هه‌نگاوێكى هاوبه‌شیان بڕیوه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێران/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.