Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 16:54

ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو ده‌ست له‌کارکێشانه‌وی خۆی له‌ ئاک پارتی راگه‌یاند

بزووتنه‌وه‌یه‌كی نوێی له‌ توركیا راگه‌یاند
ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ ئانقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا و له‌میانی‌ كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا، ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ ئاك پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان راگه‌یاند. 

ماوه‌یه‌كه‌ به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌ توونده‌ی كه‌ ئه‌رۆدغان گرتوویه‌ته‌ به‌ر، كێشه‌ كه‌وتووه‌ته‌ ناو به‌رپرسانی باڵای ئاك پارتی، ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌ ئه‌حمه‌د داودو ئۆغڵو ره‌خنه‌ی تووند له‌و سیاسه‌ته‌ بگرێت، به‌ تایبه‌ت دوای له‌كار لادانی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌ كورده‌كانی سه‌ر به‌ هه‌ده‌په‌ و دووباره‌ كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئیسته‌مبۆل. 

داود ئۆغلو پێیوایه‌ كه‌ له‌ توركیا به‌بێ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد رووی خۆشی ئاسایش و سه‌قامگیری نابینێت و ده‌شڵێت: پرسی كورد و په‌كه‌كه‌ دوو پرسی لێك جیان. 

ئۆغلو گوتیشی:‌ به‌ شانازییه‌وه‌ زیاتر له‌ 10 ساڵ له‌ ئاك پارتیدا ئه‌ندام بوومه‌ و خزمه‌تم كردووه‌، به‌ڵام ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ داوای لێبوردن له‌ ئاك پارتی بكات به‌ هۆی ئه‌و ره‌خنانه‌ی له‌ له‌و پارته‌ گرتوویه‌تی. 

هاوكات بزووتنه‌وه‌یه‌كی نوێی له‌ توركیا راگه‌یاند و ئاشكراشی كرد: ئازادی را ده‌ربڕین و مافی هاووڵاتی بوون و خزمه‌ت گه‌یاندن به‌ هاووڵاتیان و ره‌چاوكردنی ته‌واوی بنه‌ماكانی دیموكراسی ئه‌و بنه‌مایانه‌ن كه‌ باوه‌ڕی پێیه‌ و له‌ ئێستادا ئاك پارتی له‌و رێچكه‌یه‌ لایداوه. ‌

گوتیشی: توركیا له‌م قۆناغه‌دا‌ پێویستی به‌ ره‌وتێكی نوێی سیاسی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ره‌وشه‌ی كه‌تێی كه‌وتووه‌ ده‌ربچێت.  

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.