Erbil 11°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 16:31

لاڤرۆڤ: جه‌نگ له‌ سوریا کۆتایی هاتووه‌ و پێویسته‌ به‌سه‌ر قه‌یرانه‌کانى ناوچه‌که‌ زاڵ بین

سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا
لاڤرۆڤ
کوردستان TV
100%

به‌پێی هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا باوه‌ڕى به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ جه‌نگ له‌ سوریا كۆتایى هاتووه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ له‌ ئێستادا پێویسته‌ ڕێككه‌وتنێكى درێژخایه‌ن بكرێت بۆ فشارخستنه‌ سه‌ر قه‌یرانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان له‌ وڵاتى سوریا و ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌شێوه‌یه‌كى گشتى.

لاڤرۆڤ له‌ دیمانه‌یه‌كدا بۆ رۆژنامه‌ى ترودى رووسى گوتى: له‌ راستیدا جه‌نگ له‌ سوریا هاتۆته‌ كۆتایی، وڵاته‌كه‌ ورده‌ ورده‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ژیانی ئاسایى و ئاشتیخواز، هه‌ندێك خاڵى گرژیى ده‌مێنێته‌وه‌ له‌و ناوچانه‌ى كه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵى حكومه‌تى سوریا نین. 

هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ كه‌ له‌ ئێستادا گرنگترین ئامانج ده‌رباره‌ى سوریا دابینكردنى یارمه‌تى مرۆییه‌ بۆ خه‌ڵكى شاره‌كه‌ و به‌ره‌و پێشبردنى پرۆسه‌ى سیاسى بۆ یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كان تا بارودۆخێكى سه‌قامگیرى درێژخایه‌ن له‌ وڵاته‌كه‌ و ته‌واوى ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ده‌ست بهێنرێت.

سێرگى لاڤرۆڤ گوتیشى: "ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌ دروستكردن و ده‌ست پێكردنى لیژنه‌ی چاكسازیى ده‌ستوورى هه‌یه‌ كه‌ هه‌نگاوێكى گرنگه‌ له‌ پێشكه‌وتنى كرداره‌ سیاسیه‌كان كه‌ ڕابه‌رى ده‌كرێت له‌لایه‌ن خوودى سورییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ماهه‌نگى و یارمه‌تى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌ ڕاستیدا هانى پڕۆسه‌ى سیاسى ده‌دات و ده‌بێته‌ توانایه‌ك بۆ لایه‌نه‌ سوورییه‌كان، حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن كه‌ ده‌ست به‌ وتوێژی راسته‌وخۆ بكه‌ن بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاینده‌ى وڵاته‌كه‌یان".

لاڤرۆڤ باسى ئه‌وه‌شى كرد كه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتى ئیسرائیل له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ى گفتوگۆى سه‌ربازى له‌سه‌ر پرسى سوریا له‌ نێوانیان گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل جه‌ختم له‌سه‌ر رێزگرتن له‌ سه‌روه‌رى خاكى سوریا كرده‌وه‌ و باسى ده‌رئه‌نجامه‌ نه‌رێنییه‌كانى سزاكانى ئه‌مریكا و ئه‌وروپا بۆ سه‌ر حكومه‌تى دیمه‌شقم كرد و له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌ ئیسرائیلییه‌كانمان گه‌یشتینه‌ لێكتێگه‌یشتن.

جێى ئاماژه‌پێدانه‌ له‌ سه‌ره‌تاى شه‌ڕى ناوخۆى سوریا له‌ ساڵى 2011ـه‌وه‌ له‌ نێوان هێزى حكومه‌تى سوریا و ئۆپۆزسیۆن هه‌روه‌ها چه‌كدار و ڕێكخراوى تیرۆریست، تا ئێستا زیاتر له‌ 360 هه‌زار كه‌س كوژراون و ملیۆنه‌ها كه‌سیش له‌ ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ربه‌ده‌ر بوونه‌.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.